لە پێشتردا كۆمپانیای سامسۆنگ زۆر ئامێری هۆشمەندی وەكو مۆبایل و كاتژمێر و كامێرا و تابلێتی درووست كردوە , بەڵام ئەمجارە جیاواز لە بەرهەمەكانی تر و بۆ یەكەم جار كۆمپانیای سام سۆنگ پاسكیلێكی هۆشمەندی بەرهەم هێناوە، هەرچەندە پێشتر زۆر ماتۆری ئەلیكترۆنی بەرهەم هێنراوە بەڵام پاسكیلی هۆشمەند ئەمە یەكەمین جارە بەرهەم بهێنرێ.
ئەم پایسكیلە بە تەكنەلۆژیای پارێزراو دروست كراوە واتە جۆرە كانزایەكی تێدا بە كار هاتوە لە كاتی دروست كردن كە بە ئاسانی نەشكێت و زۆر بە تۆكمەیی دروست كراوە و كە ئەم جۆرە دروست كردنەش تەكنیكێكی نوێ یە و پێی دەڵێن (تەكنە لۆژیای پارێزراو ).
و جێگەیەكی تایبەتی هەیەی بۆ مۆبایل و و ئەپڵیكەیشنی تایبەتیشی هەیە بۆ ئامێرەكانی گالاكسی كە دەتوانی كۆنترۆڵی پایسلكەكەت بكەیت .
شتێكی نوێ و سەرنج راكێش كە لەم پایسكیلە هەیە ئەوەیە كە لە چواردەوریدا لەیزەر هەیە و لەیزەرەكانیش دەتوانی بە مۆبایل بكەیتەوە ئەویش لە ڕێگەی ئەو ئەپڵیكەیشنەی كە هەیەتی، وە دوو گڵۆپی لە پێشەوە و لە لایەكانیشی چەند گڵۆپێكی هەیە كە لە رێگەی ئامێرە هۆشمەندەكانی سامسۆنگەوە كۆنترۆڵ دەكرێت.
كامێرای چاودێری، زۆرێك لە ئێمە بۆ ئاگادار بوون لە پایسكیلەكانمان دەیبەینە شوێنێكی پارێزراو یاخو بە جێگایەكەوە دەیبەستینەوە بەڵام لەگەڵ پایسكیلی هۆشمەندی سامسۆنگ دو دڵ مەبە لەوەی كە پایسكیلەكەت لە كوێ دادەنێی چونكە ئەم پایسكیلە كامێرای چاودێری تیایدا جیچگیر كراوە پۆ پاراستنی پایسكسلەكەت و وێنە و ڤیدیۆ دەتوانێ بگرێت و راستەوخۆ بیگوازێتەوە بۆ ناو مۆبایل وە لە كاتی رۆیشتندا دەتوانی دواوەی خۆت ببینیت و بزانی چی روو دەدات ئەمیش بۆ خۆ پاراستن لە دەور و بەرت و دواوەت.
ئەم پایسكیلە دەتوانێ جێگەكەت لەسەر نەخشە دیاری بكات و لە مۆبایلەكەتەوە پیشانت بدات و ئەگەر ویستت بزانی ئەو هاورێیانەت كە پاسكیلە هۆشمەندەكە بەكار دێنن لە كوێن و چەند كیلۆمەتر لێتەوە دورن دەتوانی لەسەر نەخشە بیان بینی و بزانی لە كوێن.
تایەكانی پاسكیلەكە بە پێشكەوتو ترین كانزای تەكنەلۆژی دروست كراوە كە خۆراگرن لەبەردەم شتە تیژەكانی وەكو شوشە یان بزمار و هەرچەندە چەند كانزایەكی بەهێز بۆ دروستكردنی بەكار هێنراوە بەڵام رووی دەرەوەی بە ئەلەمنیۆم رووپۆش كراوه بۆ ئەوەی جوانتر دەربكەوێت. وا بریارە لە ماوەیەكی نزیكدا و پێش هاتنی ساڵی نوێ , ئەم پایسلكە هۆشمەندە لە تەواوی بازارەكانی حیهاندا بفرۆشرێت .