لەسەر شاشەی مۆبایلەکانمان (ئایفۆن) بەشێك هەیە بە ناوی “Emergency” کە لەوانەیە تا ئێستا زۆربەمان سوودەکەیمان نەزانیبێ.
بەشی “Emergency” واتە پەیوەندی پێویست(فریا کەوتن) بەو مانایەی کە ئەگەر ئایفۆنەکەمان قفلیش بێ بتوانین پەیوەندی ئەنجام بدەین.
لێرەدا باس لە زیادکردنی ئەو ژمارانە دەکەین کە بچێتە ناو لیستی “Emergency” ئەمە لەو حالەتانە زۆر پێویستە خوانەکا ئەگەر تووشی روداوێك ببی یاخود مۆبایلت لە شوێنێك بەجێ بمینێ و قفلی لەسەر بێت بتوانرێ پەیوەندیان پێوە بکرێت, بە گشتیش ئەو ژمارانەی زیادی دەکەی لەوانەیە هەر ئەمانە بی (دایکت , باوکت , براکەت , خوشکەکەت , هاوسەرەکەت , هاورێی نزیکت , رەقەمیکی تری خۆت …)
بۆ چاڵاک کردن ئەم هەنگاوانە بکە :
سەرەتا بەرنامەی هێڵث بکەوە وەک لەم وێنەیە ئاماژەی پێ کراوە:
دواتر کلیک لەسەر بەشی میدیکال ئای دی بکە:
دواتر کلیک لەسەر ئیدت بکە:
لێرەدا بەشێکمان بۆ دەبێتەوە کە داوای زانیاری و ووێنەی تایبەت بەخۆمان دەکات.هەوڵ بدە هەموو زانیاریەکان بنوسی.
پاشان لە بەشی زیاد کردنی فریاکەوتن ، دەتوانی ژمارەی چەند کەسێک هەڵبژێری
ئێستا کارەکان بەسەرکەوتووی ئەنجام درا، لێرەدا پێویستە بزانین چۆن بەکاردێت.
مۆبایلەکەت قوفل بکە ، لە کاتی کردنەوە لەبەشی خوارەوە نوسراوە Emergency کلیکی لەسەر بکە،
پاشان نوسراوە Medical ID و کلیک بکە،
دەبینین ناوی ئەو کەسەی تیادایە کە پێشتر زیادمان کردوە و دەتوانین راستەوخۆ پەیوەندی پێوە بکەین،