تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به به‌رده‌وامی و ڕۆژانه هه‌ڵده‌ستێت به زیادكردنی كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی و فرمانی نوێ له پێناو سانا كردنی ئه‌م تۆڕه بۆ به‌كارهێنه‌رانی .
زۆكه‌ربێرگ و هاوڕێكانی به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن زۆرترین بیرۆكه له فه‌یسبووك كۆ بكه‌نه‌وه ، به هۆی زۆری به‌شه‌كانی فه‌یسبووك و سه‌ردانی نه‌كردنی زۆرینه‌ی خه‌ڵك بۆ گشت به‌شه‌كانی فه‌یسبووك هه‌ندێك كرداری گرینگی شاره‌وه له‌و تۆڕه هه‌ن كه به شاراوه‌یی ماونه‌ته‌وه .
لێره‌دا كۆمه‌ڵێك كردار و فرمانی گرینگ نیشانده‌ده‌ین كه پێویسته به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك بیزانن :
١ . چۆنیه‌تی وه‌ستاندنی ( Notification ) یاریه‌كان
له كاتی بێزاربوون به هۆی زۆری ناردنی Notification ی یاریه‌كانی فه‌یسبووك له لایه‌ن هاوڕێیهكانتهوه ده‌توانیت به‌م شێوه‌یه ناردنی Notification یاریه‌كانی فه‌یسبووك بوه‌ستێنیت
٢ . چۆنیه‌تی وه‌ستاندنی كاركردنی ئۆتۆماتیكی ڤیدیۆكانی فه‌یسبووك
زۆربه‌مان له كوردستان هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتمان به‌خۆڕایی نین له كاتی كاركردنی هه‌ر ڤیدیۆیه‌كیش ده‌بێته هۆی دابه‌زینی مێگا بایتی هێڵه‌كه‌مان بێگوومان له ڤیدیۆكانی فه‌یسبووكیش زۆرینه‌مان تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بین به‌م شێوه‌یه ده‌توانین وا له ڤیدیۆكانی فه‌یسبووك بكه‌ین به گوێره‌ی داواكاری ئێمه كار بكه‌ن
٣ . بینینی پۆسته‌كانی په‌یج له په‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی
كاتێك ده‌مانه‌وێت ته‌نها پۆست و بابه‌ته‌كانی په‌یجه‌كان ببینین و پێویستمان به بینینی پۆست و بابه‌ته‌كانی ئه‌كاونتی كه‌سی نییه ئه‌م كرداره ئه‌نجام ده‌ده‌ین
٤ . نیشاندان یان شاردنه‌وه‌ی لیستی هاوڕێكانت
زۆر كه‌س هه‌ن حه‌ز به نیشاندانی لیستی هاوڕێكانیان ناكه‌ن جا به هۆی هه‌ر هۆكارێك بێت هه‌شه به شتێكی ئاسایی ده‌زانێت ، ده‌توانیت لێره یه‌كێك له‌م كردارانه ئه‌نجام بده‌یت
٥ . زیادكردنی زانیاری تاكه‌كه‌سی
فه‌یسبووك له‌مساڵدا هه‌ڵساوه به زیادكردنی شوێنی زانیاری تاكه كه‌سی له په‌ڕه‌ی كه‌سی كه ده‌توانیت زانیاری ته‌واوی كه‌سی خۆت تیایدا بخه‌یته ڕوو
٦ . وه‌ستاندنی (Notification) ی پۆست
كاتێك كۆمێنتێك بۆ بابه‌تێك ده‌نووسیت یان بابه‌تێك بڵاو ده‌كه‌یته‌وه گه‌ر بته‌وێت چی تر له ڕێگای Notification ئاگادار نه‌كرێیته‌وه ئه‌م ڕێگایه ده‌گریته‌به‌ر
٧ . زیادكردنی نازناو له ژێر ناوی كه‌سی
زۆر كه‌س هه‌ن جگه له ناوی ڕه‌سمی نازناوێكی تریان هه‌یه كه له ناو خه‌ڵك یان كۆمپانیاكان پێی ده‌ناسرێن كه ده‌توانیت به‌م شێوه‌یه له ژێر ناوی كه‌سی دایبنێیت
٨ . دابه‌زاندنی زانیاریه كه‌سیه‌كانی فه‌یسبووك
ده‌توانیت له ڕێگای ئه‌م كرداره هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له په‌ڕه‌ی كه‌سی نووسیوته دایبه‌زێنیت
٩ . یاریكردن له مێسینجه‌ر
له نوێترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مێسینجه‌ر بریتیه له‌وه‌ی كه ده‌توانیت له ناو مێسینجه‌ر یاری باسكت بۆڵ ئه‌نجام بده‌یت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت
١٠ . unfollow
زۆر هاوڕێ هه‌ن به‌هۆی زۆری پۆسته‌كانیان له ڕۆژانه‌دا یان بێ مانایی و نه‌شیاوی بابه‌ته‌كانیان بێزارمان ده‌كه‌ن و به‌هۆی نزیكیان له ژیانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌یسبووك ناتوانین له لیستی هاوڕێیه‌تی بیانسڕینه‌وه لێره‌دا به هۆی ئه‌م كرداره ڕزگار ده‌بیت له‌م كێشه‌یه و به بێ سڕینه‌وه‌ی له لیستی هاوڕێیه‌تی پۆسته‌كانی لای تۆ نابینرێن له په‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی تۆدا
١١ . سه‌ردانكردن و بینینی لیستی نامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوڕێمان نین و نامه‌یان ناردووه
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نامه بۆ كه‌سێكی تر ده‌نێرن و هاوڕێی یه‌كتر نین له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕاسته‌وخۆ نامه‌كه‌یان ناچێته شوێنی نامه‌ی سه‌ره‌كی به‌ڵكو له ڕێگای ئه‌م كرداره ده‌توانیت نامه‌كان ببینیت
Settings >> People >> Message Requests >> See Filtered Requests