هه‌ر کاتێک کۆمپیوته‌ره‌که‌ت داده‌گیرسێنی کرداری Boot ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌م کرداره به خێرایی ئه‌نجام ده‌درێت هه‌ر بۆیه ته‌واو هه‌ستی پێ ناکرێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که‌مێک جاوه‌ڕی ده‌که‌ی و سیسته‌می کارپێکردنه‌که دێته سه‌ر شاشه‌که و کاره‌کانی خۆت ئه‌نجام ده‌دات ” به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه لیستی ئه‌م خاڵانه‌یه که له‌م کرداره‌دا ڕووده‌دات:
1- یه‌که‌م هه‌نگاو که ئه‌نجام ده‌درێت کاتێ که کۆمپیوته‌ره‌که‌ت داده‌گیرسێنی Power Supply داده‌گیرسێ که کاره‌با دابین ده‌کات بۆ هه‌موو پارچه‌کانی ناو کۆمپیوته‌ره‌که
2- CPU به دوای BIOS دا ده‌گه‌ڕێ که له ناو ROM ی کۆمپیوته‌ره‌که‌دا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له ناوی دا تۆمار کراوه هه‌نگاو به هانگاو جیبه‌جێی بکات، یه‌که‌م هانگاویش بریتیه له جێبه‌جێکردنی کرداری POST واته
Power On Self Test 3- کرداری POST بۆ پشکنین و دڵنیابوونه له هه‌موو پێکهاته‌که‌نی ناو کۆمپیوته‌ره‌که، ئه‌گه‌ر هه‌ر گرفتێک له پشکنینه‌کانی کرداری POST هه‌بێت ئه‌وا کۆمپیوته‌ره‌که چه‌ند ده‌نگێکی لێوه ده‌رده‌چێت که پێی ده‌ڵێن Beep که له یه‌ک زیاتره چونکه یه‌ک beep واته پشکنینه‌کان دروسته
4- Bios به‌رده‌وام ده‌بێت له جێبه‌جێکردنی کرداره‌کانی دوای POST ئه‌ویش گه‌ڕانه به دوای کاردی گرافیک و جێبه‌جێکردنی به‌مه‌ش ده‌توانێت گرفته‌کان له‌سه‌ر شاشه‌که نیشان بدات ئه‌گه‌ر هه‌بێت
5- دواتر Bios زانیاریه‌کانی سیسته‌مه‌که نیشان ده‌دات له‌سه‌ر شاشه‌که، پاشان هه‌ندێ پشکنینی تر ئه‌نجام ده‌درێت و له‌سه‌ر شاشه‌که نیشان ده‌درێت وه‌کو پشکنینی میمۆری
6- پاشان Bios له شوێنێک ده‌گه‌ڕێ که لێوه‌ی boot بکات، ئه‌مه له CMOS هه‌یه که پێی ده‌وترێت Boot Sequence که ده‌کرێ DVD یان Hard drive یان USB بێت یان … هتد
7-که شوێنی Boot دۆزرایه‌وه ئه‌وا Bios به دوای Master Boot Record دا ده‌گه‌ڕێت و ده‌یخاته ناو RAM که ئه‌ویش فایله سه‌ره‌تاییه‌کانی سیسته‌م ده‌خاته ناو RAM که ئه‌ویش فایله‌کانی تری سیسته‌می کارپێکردنه‌که دێنێته ناو RAM لێره‌دا کاری Bios ته‌واو ده‌بێت و کۆنتڕۆڵ به ته‌واوی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای سیسته‌می کارپێکردن و کرداری Boot ته‌واو ده‌بێت
8- ئه‌گه‌ر شوێنی Boot نه‌توانرا دیاری بکرێت یان نه‌تونرا Master Boot Record بخوێنرێته‌وه ئه‌وا ئه‌م گرفته له‌سه‌ر شاشه‌که نیشان ده‌درێت
ئاماده‌كردنى : عوسمان ئه‌حمه‌د