ئەپڵیکەیشنی ئەمڕۆ یەکێکە لە باشترین ئەپە کوردییەکان کە تا ئێستا دیزاین کرابێت، ئەپڵیکەیشنەکە کۆمەڵێک بەشی گرنگی ڕۆژانەی لەخۆ گرتووە وەک هەواڵەکان، نرخی دراوەکان، کاتەکانی بانگ، کەش و هەوا، وە لە ئێستادا و لە کاتی مۆندیالدا بەشی فیفای بۆ زیادکراوەو زۆرێک لەو زانیارییانەی تێدایە کە تایبەتن بە مۆندیال وە بەردەوام نوێ دەکرێتەوە.

هەواڵەکانی ئەپڵیکەیشنی ئەمڕۆ لە ئێستادا لە کۆمەڵێک سەرچاوە هەواڵی و تەلەفیزیۆنییەکانەوە وەردەگیرێن کە هەمویان ئەو سەرچاوانەن کە لە ڕووی کوالیتییەوە باشترینن لە کوردستاندا، کە بە خۆشحاڵییەوە ماڵپەری تێك ئای یەکێکە لەو سەرچاوانەو لە هەمووی گرنگتر ئەپڵیکەیشنی ئەمڕۆ مافی سەرچاوەکان ناخواو تەنیا لینکی هەواڵەکانیان پیشانی خوێنەر دەدات و کاتێک کلیکی لەسەر دەکەیت لە ڕێی براوسەرێکەوە دەتباتە ناو هەواڵەکەو بەکارهێنەر دەتوانێت هەواڵەکان بخوێنیتەوە.

Screen Shot 2018-06-27 at 17.17.59

بەشی نرخی دراوەکان کە بەشێکی تری گرنگی ئەپڵیکەیشنەکەیە بەردەوام نوێ دەکرێتەوەو ئاگادارت دەکاتەوە لە نرخی دراوەکان، پاشان بەشی کاتەکانی بانگ و کەش و هەوا دێت کە هەردوکیان خۆکارانە شوێنەکەت دیاری دەکەن و بەپێی شوێنەکەت کاتەکانی بانگ و زانیاریت دەربارەی کەش و هەوا پێ دەدەن.

Screen Shot 2018-06-27 at 17.18.40

بەپێی ئەوەی ئەم ئەپڵیکەیشنە بەردەوام نوێ دەبێتەوەو ئاگادارکردنەوەت بۆ دەنێرێت لە بەشی ڕێکخستنەکاندا دەتوانیت ئاگادارکردنەوەکان بەپێی بەشەکان ڕابگریت واتا ئەگەر پیت خۆش نەبو بەردەوام ئاگادارکردنەوەت بۆ بێت دەربارەی نرخی دراوەکان ئەوا دەتوانیت تەنیا ئەو بەشە ڕابگریت. یان ئەگەر تۆ لەو کەسانەی کە حەزت بە ئاگادارکدنەوە نییە دەتوانیت هەموو ئاگادارکردنەوەکان ڕابگریت و خۆت ڕۆژانە سەیری بکەیت و سەیری گۆڕانکارییەکان بکەیت.

بۆ دابه‌زاندنى ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ كلیك لێره‌ بكه‌

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.