ڕۆژانه‌ له‌ كاتی به‌كارهێنان و كاركردن له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانمان پێویستمان به‌ ئاڵوگۆر كردنی فایله‌كانمان ده‌بێت له‌ نێوان كۆمپیوته‌ره‌كانمان و فلاش میمۆریه‌كانمان ، یه‌كێك له‌ كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كان كه‌ ڕووبه‌روی كۆمپوته‌ره‌كانمان ده‌بێته‌وه‌ ڤایرۆس و فایله‌ سیخوریه‌كانن كه‌ هه‌ندیك جار به‌هۆی ئه‌و فلاش میمۆریانه‌ و گواستنه‌وه‌ی فایله‌كانه‌ .
بۆ خۆپاراستن له‌ ڤایرۆس و فایله‌ سیخوریه‌كان و پاراستنی كۆمپیوته‌ره‌كانمان له‌و ڤایرۆسانه‌ له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی فایله‌كان و ئاڵوگۆر كردنی فایله‌كان له‌كاتی په‌یوه‌ست بوونی فلاش به‌ كۆمپیوته‌ره‌كانمان پرۆگرامێكی ناوازه‌تان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین.
USB Disk Security پرۆگرامێكی ناوازه‌یه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كه‌ له‌ كاتی په‌یوه‌ست كردنی هه‌ر پرۆگرامی
فلاش میمۆریه‌ك پشكنین ده‌كات و فایله‌ زیان به‌خش و ڤایرۆسه‌كان ده‌سرێته‌وه‌ به‌مه‌ش كۆمپوته‌ره‌كانمان ده‌پارێزیت له‌ فایلێكی سیخوری و ڤایرۆسه‌كان.
لینكی داگرتنی به‌رنامه‌كه‌

كلیك بكه‌ بۆ داگرتن

sss

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆ م , له‌ كۆلێژى كارگێرى و ئابوری - به‌شى كارگێرى كار , ساڵانێكه‌ له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا زانیارى تێكه‌ڵاویم هه‌یه‌ , به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى شاره‌زایه‌كى باشم هه‌یه‌ له‌ زۆرێك له‌ بواره‌كانى ته‌كنه‌لۆیا ، و ئاره‌زووزی خزمه‌ت كردن ده‌كه‌م له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا و ئامانجم به‌ره‌و پێش چوون و شاره‌زابوونی زیاتری تاكی كوردە له‌ بواره‌دا .

Comments are closed.