له ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌می کارپێکردنی ویندۆزی 95، 98، 2000، XP، Vista و 7 ڕێگایه‌کی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی ئه‌منی بچیته ناو ویندۆزه‌وه که پێی ده‌ڵێن Safe Mode .
Safe Mode به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی به‌کاردێت بۆ چوونه ناوه‌وی سیسته‌می کارپێکردنی ویندۆز به شێوه‌ی ئه‌منی له کاتێک دا نه‌توانی بچیته ناو سیسته‌می کارپێکردنی ویندۆز به شێوه‌یه‌کی نۆرماڵ که به هۆیه‌وه ویندۆز سنووردار ده‌بێت به‌جۆرێک که هه‌موو سێتینگ و درایڤه‌ره‌کان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه حاڵه‌تی سه‌ره‌كى ویندۆزه‌که .
خۆی به‌مه‌ش یارمه‌تی به‌کارهێنه‌ر ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه یان درایڤه‌ره بدۆزێته‌وه که ڕێگری ده‌کات له چوونه ناوه‌وه‌ی ویندۆزه‌که به شێوه‌ی نۆڕماڵ و لایببات و پاشان کۆمپیوته‌ره‌که Reboot بکاته‌وه و بتوانی بچێته‌وه ناو ویندۆز، به شێوه‌یه‌کی نۆڕماڵ سێ جۆری هه‌یه
1- Safe Mode: له هه‌موو جۆره‌کانی تر زیاتر به‌کاردێت و ئه‌منی تر و سنووردارتره
2- Safe Mode with Networking: ئه‌م مۆده به‌کاردێت بۆ چوونه‌ناوه‌وه‌ی ویندۆز به شێوه‌یه‌کی ئه‌منی له هه‌مان کاتدا پێویستیشیان به به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت یان نێتۆڕکیان هه‌یه بۆ نموونه دابه‌زاندنی نوێکردنه‌وه بۆ به‌رنامه‌کان واته Update
3-Safe Mode with Command Prompt: له‌م مۆده‌دا ده‌توانی ئه‌کسێسی Command Line بکه‌ی.