به‌رده‌وام سه‌ردانكه‌ری ماڵپه‌ڕه به‌دڕه‌وشته‌كان ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و زیادبوونه له سه‌رتاسه‌ری جیهان و به گوێره‌ری ڕاپۆرتی شاره‌زایان له بواری ئینته‌رنێت له هه‌ر چوار ماڵپه‌ڕێكی ئینته‌رنێت كه به‌كارهێنه‌ر سه‌ردانی ده‌كات ماڵپه‌ڕێكیان له ماڵپه‌ڕه به‌دڕه‌وشته‌كانه.
له ڕاپۆرتێكی مانگی نیسانی پارساڵ ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ڕیه نیوز ڕێژه‌ی سه‌ردانكه‌ری ماڵپه‌ڕه به‌دڕه‌وشته‌كانی له سه‌رتاسه‌ری جیهان بڵاوكردۆته‌وه كه هه‌ردوو وڵاتی عێراق و میسڕ له یه‌كه‌م و دووه‌می ڕیزبه‌ندی دێن له ڕیزبه‌ندی ئه‌و ١٠ وڵاته‌ی كه ئه‌و ماڵپه‌ڕه بڵاوی كردۆته‌وه و ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه هیچ یه‌كێك له وڵاته‌كانی به‌ریتانیا و ئه‌مریكای تیادا نییه هه‌روه‌ها جگه له عێڕاق و میسڕ وڵاتێكی تری عه‌ره‌بیشی تێدایه كه مه‌غریبه.
وڵاتی عێراق ڕێژه‌ی %١٠ ی سه‌ردانكه‌ری ماڵپه‌ڕه به‌دڕه‌وشته‌كانی له جیهاندا پێكهێناوه و ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد له به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی عه‌ره‌بی Albasheer Show كه له كه‌ناڵی سۆمه‌ڕیه پێشكه‌ش ده‌كرا و ئێستا له كه‌ناڵی NRT Arabia پێشكه‌ش ده‌كرێت له لایه‌ن پێشكه‌شكاری به‌ناوبانگ Ahmed Albasheer و شوێنی پێشكه‌شكردنیشی له عومانه له به‌شێكی به‌رنامه‌كه له كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به شۆكه‌وه وتی : پیرۆزه پیرۆزه گه‌نجینه به هه‌وڵ و كۆششی به‌رده‌وامی ئێوه توانیمان بگه‌ینه پله‌ی یه‌كه‌م پیرۆزه پیرۆزه ، ئه‌و ئیشه سه‌ر به‌رزده‌كاته‌وه ، یانی له وڵاتێك دانیشتووی له هه‌موو شتێك له ڕیزبه‌ندی دواوه‌یه ته‌نها له سه‌ردانكردنی ماڵپه‌ڕه به‌دڕه‌وشته‌كان له پله‌ی یه‌كه‌مه! ، به شێوه‌یه‌كی ته‌نزه‌وه گووتی ئه‌مه شتێكه ده‌بێت شانازی پێوه بكه‌ین و كاری له‌سه‌ر بكه‌ین و ئه‌مه میله‌تێكی نه‌مرین.