ئەگەر یەکێک بیت لە بەشداربوانی ئینستاگرام ئەوا بە دڵنیاییەوە تا ئیستا ناڵاندوتە بە دەست کەمی ماوەی ڤیدیۆ لە ئینستاگرام کە تەنیا 15چرکەیە ,بەرێوبەرایەتی انستاگرام لە ئیستادا لە هەوڵی زیادکردنی کاتی بڵاو بوەوەی ڤیدیۆکانیەتی بۆ خولەکێک(60چرکە) و لە ماوەیەکی زۆر نزیک بۆ تەواوی ئەکاونتەکانی ئینستاگرام دەنێردرێت و لەمەو دوا بەشداربوانی ئینستاگرام دەتوانن ڤیدیۆی خولەکی بڵاو بکەنەوە و سەیری بکەن .

ئەم گۆڕانکاریەش دوای ماوەیەکی کەم هات لە کڕینەوەی کۆمپانیاکە لە لایەن کۆمپانیای فەیسبوک ،وەکوو دیاریش بوو لە سەرەتای کڕینەوەی ئینستاگرام فەیسوبک بەچەندین شێوە ئینستاگرامی بەرەو پیش بردوە و چەندین شتی نوێی بۆ زیاد کردوە ،وەکوو زیادکردنی پێشاندانی وێنە بەهەر شێوەیەک دەتەوێت وەکوو دیار بوو لە کۆندا بەشداربوانی ئینستاگرام نەیان دەتونی وینەکانیان بە هەموو شێوەیەک بڵاو بکەنەوە بەڵکوو بۆیان هەبوو وینەکانیان تەنیا بەشێوەی چوارگۆشەی بڵاو بکەنەوە وە هەروەها بەم دواییانە فەیسبوک ریکلامی سپۆنسەریشی لە ماڵپەرەکە زیادکردوە .

بە گشتی ئەم گۆڕانکاریانەی کۆمپانیای فەیسبوک لە ئینستاگرام بەشداربوانی دڵخۆش کردوە و وایکردوە ژمارەی هاوبەشانی ئینستاگرام زیاد ببێت و ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیە زیاتر فراوان بێت .

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.