(خۆپاراستن باشترە لە چارەسەر كردن)

هاوڕێیان من حەزم كرد لەو بابەتەی ئەم جارەم كە دووەمین هەواڵمە بۆ ئەم سایتە قشتیلكۆكە باسی پاراستنی خۆمان بكەم لە زیانەكانی كۆمپیوتەر جا دامناوە بیكەمە زنجیرە گەر ئێوە ڕازیبن ئەم زنجیرە یە باسی پاراستنی چاو دەكەین.

دەزانن بۆچی یەكەم جار چاوم هەڵبژارد چونكە گەرچاو لاوازبێت ئەوە ناتوانی بەهیچ شێوەیەك وەك ئاسای لێبكەیەوە مەگەر بە چاویلكە یان شتێكی تری یاریدەدەر جابۆیە واباشترە ئاگاداریان بین بازۆری نەڕێسم و لەبابەتەكە دوركەومەوە بابچینەوە ناو کرۆکی باسەکە.

من لێرە لە چەند خاڵێك پوختم كردونەتەوە فەرموون لە خوارەوە

1- كە زۆر گرینگە ئەویش ئەوەیە كە پشوبدەیت چاوەكانت گەر تۆ بۆ ماوەیەكی زۆر چاوت لەسەر سكرینی موبایلەكەت یان كۆپیوتەرەكەت لانەدەی ئەوە 100% دڵنیات دەكەمەوە ئێستاشنەبی پاشماوەیەك ئەوە چاوەكانت وێران دەین ئەی چیبكەین پشوبدە چاوەكانت تۆ گەر ئەك كاتژمێر یان یەك كاتژمێرونیو هەر چاوت لەسەر شاشەكەت بوو ئەوە بڕۆ بۆ دەرەوە لەو ژورە بۆ ماوە سێ‌ چارەگێك واتە 45 خولەك یان گەر نەتوانی كەمتر وەلەو كاتەدا واباشە بڕۆیەدەری چاوت واباشە چاو لەشتێكی سروشتی وەك : سەوزای یان ئاو یان هەر پیاسەیەك بكەی لەدەرەوە ئەوەش هەرباشە.

2- نەشوشتنی چاوەكان دوای بەكارهێنانی كۆمپیوتەر لەوانە زۆر بەتان یان زۆر بەمان هەستمان بەوە نكردبی شوشتنی دەموچاو ڕاستوخۆ دوای بەكارهێنانی كۆمپیوتەر زۆر زۆر زۆر خراپە بۆ یە هەرگیز دوای بەكارهێنانی كۆمپیوتەر دەموچاوت مەشۆ.

3- بەكارهێنانی چاویلكە ئەمە تاڕادەیەك هەیە بەس زۆر كەمە بەكارهێنانی چاویلكەیەك كە باشتر وایە تایبەت بە كۆمپیوتەر بێ زۆر زۆر باشە چونكە توندی تیشكی سكرینەكە لەسەر چاوت كەم دەكاتەوە دەبێتە هۆی ئارامی چاو ومێشكت.

4- گەر مۆنیتەری كۆمپیوتەرەكەت لەجۆری (CRT)ە ئەوە دڵنیابیت كە لەسەر HZ75 یان زیاترە , چونكە زۆر بەی كۆمپیوتەرەكان ئۆتۆماتكی لەسەر HZ60 كاردەكەن كەئەمش زۆر خراپە كاریگەری خراپی هەیە جاگەر مۆنیتەرەكەت لەتوانای داهەبوو ئەوە بیگۆڕە بۆ HZ75 یان زیاتر ئاوا باشترە ئەو خاڵەم لە گۆڤارێك بەر چاوكەوت.

5- باشاشەكەت (سكرین)ەكەت لەخوار ئاستی چاوت بێت واتە چاوت لەسەروی سكرینەكەتەوە بێت ئەوە زۆر باشە چونكە هەموو یان زۆرێك لەتیشكەكان ناگاتە چاوت.

6- بەكار هێنانی شاشەی LED گەر تۆ ئەم جۆرە شاشەیە باكار بێنی ئەوە لەزۆرێك لەكێشەكان ڕزگارت دەبێت وە دەتوانی زۆرێك لەو خاڵانەی سەرەوە ئەنجام نەدەی تەنیا خاڵی یەكەم و دووەم نەبی.

ئیتر لێرەوە تەواوبوو بەوهێوایەی سوودی لێوەر بگرن ، بالەبیر نەكەین چەند خاڵێكیتریش هەن بەس ئەوانە لەهەموویان گرینگترە ، هەر ڕەخنەیەكتان هەبوو ئەوە ئاگادارم بكەنەوە.
وە بۆ سەرچاوەكەش لە كۆمەڵێك سایت و گۆڤار و ڕۆژنامەی زۆر وەرمگرتەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.