زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئامێره‌ هۆشمه‌نده‌كانی سامسۆنگ, زانیاری ته‌واویان نییه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كارپێكردنی Samsung Knox, ئه‌م نه‌رمه‌واڵه‌یه‌ خزمه‌تگوزاری زۆر به‌رز پێشكه‌ش به‌ به‌كاهێنه‌ر ده‌كات له‌سه‌ر شاردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریه‌كان, به‌ڵام له‌ ڕاستیدا خزمه‌تگوزاری Samsung Knox بۆته‌ سوودێكی زۆر بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئاسایی وه‌چینێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌سه‌ر پاراستن و كارپێكردنی هه‌ندێك له‌ نه‌رمه‌واڵه‌كان.

Samsung Knox چییە؟

1

Samsung Knox خزمەتگوزاری پارێزگاریە دروستكراوی كۆمپانیایی سامسۆنگە، بۆ ڕكابەریكردنی خزمەتگوزاری پاراستنی بلاك بێری، زۆربەی كات دامەزراوە حكومیەكان و كۆمپانیا گەورەكان بۆ بەرژەوەندی گەورەی ئاسایش بەكاردەهێندرێت بۆ پاراستنی كارەكانیان.

كاره‌سه‌ره‌كیه‌كانی Knox : كار لەشاردنەوەی زانیاریەكانی بەكارهێنەر دەكات بەپێی خواستی بەكارهێنەر، توانای شاردنەوەی گشت نەرمەواڵەكانی هەیە، بەگشتی توانایەیی شاردنەوەی هەموو شتێكی هەیە ، بەڵام شاردنەوەی كەرەستەكان پشت دەبەستێت بەكاری تایبەت كە پارچەی تایبەتی جێگیركراوە لەسەر مۆبایلەكەدا، ئەمەش مانایی ئەوە دەدات كە توانایەكی  بەرزی هەیە لەشاردنەوەی شتەكان لەچەندان ئاستدا شكاندنیشی ئەستەمە تا ئێستا هیچ ڕێگایەكی شكاندنی دروست نەكراوە تەنها ئەوە نەبێت دەتوانی لەڕێگای كۆمپیتەرەوە سەیری بكەیت.

سوودە گرنگەی Knox ئەوەیە زانیاریەكانت دەشارێتەوە ، سوودی دووەمی ئەم خزمەتگوزاریە هەڵدەستێت بە دروستكردنی ناوچەیەكی پارێزگاری (ئەمنی) لەناوی مۆبایلەكەتدا، دەتوانی بەشێوەیەكی ڕۆژانە ناوچەی پارێزگاری بەكاربهێنیت و كۆنتڕۆڵی تەواوی ئەو شتانە بكەیت كەلەو ناوچانە داتناوە، نەرمەواڵە و پڕگەكان و بوخچەكان هەموو ئەوانە دەگرێتەوە، ئەم ناوچە پارێزگاریە تەواو پارێزراوە ڕێگری لە چوونەژورەوە هەموو شتێكی دەرەكی و نەناسراو دەكات ، كە بەمەبەستی سیخوڕیكردن یان ڤایرۆس لەناو مۆبایلەكەتدا هەبێت ، نەخێر هیچ شتێك توانایی چوونەژورەوەی نییە یان دروستكردنی كاریگەریك لەسەر خزمەتگوزاری Knox بۆ پارێزگاریكردنی مۆبایلەكەتدا.

2

لەڕاستیدا ناوچەی پارێزگاری Knox وا لە مۆبایلەكەتدا زۆر داخراو بێت ئەویش بەهۆیی پارێزگاریكردنی، ئەمەش بیرۆكەیەكی دروستە بۆ ئەوەی ڕێگەنەدەیت كەس لە پەڕگەو شتە تایبەتیەكانت نزیك نەبێتەوە، توانایەكی خێرایی لەشاردنەوەی شتەكان،وە دەشتوانی هەر لەڕێگای ئەم خزمەتگوزاریەوە بەكارهێنەر دەتوانێت یەك مۆبایل بەكاربهێنێت بۆ جێبەجێكردنی گشت كارەكان، یەكیان بۆ جێبەجێكردنی كارەكان ئەوەی تریشیان بۆ جێبەجێكردنی كاری كەسایەتی.

چۆن خزمەتگوزاری Knox چالاك بكەم لە مۆبایلەكەمدا؟

پشتگیری زۆربەی ئامێرەكانی سامسۆنگ دەكات مۆبایل و تایبلێتەكان لەم بەستەرەوە دەتوانی ئاگاداری ئەم ئامێرانە بیت كە پشتگیری لەم خزمەتگوزاری Knox دەكەن. كرتەلێرەبكە بۆ چونە ناو لیستەكە

بۆ ئەم بەكارهێنەرانەی كە ئامێرەكانیان پشتگیری ئەم خزمەتگوزاریە ناكات دەتوانن سوود لە نەرمەواڵەیی Samsung My Knox وەربگرن لە فرۆشگایی گۆگڵ پلای دایبگرن یان كرتە لێرەبكە

پاش ئەوەی نەرمەواڵەكەت داگرت بیكەوە یەكەمجار داوای تۆماربوونت دەكات لە ڕێگایی پۆستی ئەلیكترۆنیەوە ( هەر پۆستێكی ئەلیكترۆنی هەڵبژێری كێشە نییە گرنگ ئەوەیە بێ كێشە بێت لەكاركردن) ، وەدەتوانی وشەی نهێنی هەڵبژێریت ڕێگایی دووەم بۆ كردنەوەی ناوچەی Knox پارێزگاری لەڕێگای پەنجەمۆرەوە ، شێوەكاری وێنە یان هتد…

3

لەپاشان لیستێكت نیشان دەدات هاوشێوەی وێنەیی سەرەوەیە كە ئەو نەرمەواڵانەت پێ نیشان دەدات كەلە مۆبایلەكەتدا هەیە، پاشان ئەو نەرمەواڵانە دیاری بكە كە دەتەوێت بچێتە ناوچەی پارێزگاری Knox، سەرجەم ئەو نەرمەواڵانەی كە دیاری دەكەیت ڕاستەوخۆ دەكەوێنە نێو ناوچەی پارێزگاری Knox، ئەوە یەكەم كردار جێبەجێكرا كاتێك خزمەتگوزاری Knox دەكەیتەوە، تۆ هەستایی یەكەم هەنگاوی دروستكردنی مۆبایلێكی نوێت دانا وەهەروەها دەتوانی دووبارە چونەناوەوە بۆ ناو نەرمەواڵاكاندا بكەیت ئەمە سوودی گرنگی هەیە تۆ دەتوانی لەیەك نەرمەواڵەدا دوو هەژمارەی جیاواز بكەیتەوە كارەكانی لەنێو جێبەجێ بكەیت  بەنموونە،بەكارهێنانی كاری تاكەكەسی ، پۆستە ئەلیكترۆنیەكان ، پاشەكەوتكردنی هەوری ، یان تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و هتد….. .

4

ئەمە ناوچەی پارێزگاریە تەنها بۆ شاردنەوەی نەرمەواڵە گرنگان نییە دەشتوانی لەهەمان كاتدا دەشتوانی بوخچە و پەڕگەو وێنە و ڤیدیۆیی تایبەتی لەناو بشاریتەوە یان هەر زانیاریەكی تر كە بەلاتەوە گرنگ بێت ئارەزوی شاردنەوەی بكەیت بۆ ئەوەی جگە لەخۆت كەسانی تر نەتوانن بیبینن.

دەكرێت بۆ چوونەناوەوەی ناوچەی Knox نەرمەواڵەی My Knox بكەوە سوود لە پەنجەمۆر یان هەرهۆیەكی دی پاراستن  وەربگریت بۆ چوونەناوەوە بۆ ئەم ناوچەیە، بۆ نیشاندنی ئەم ناوچە پارێزگاریە سەرەتا بەشێوەی بوخچە پەردەپۆشكراوە بۆ نیشاندنی نەرمەواڵەكان بڕۆ بوخچەی My Knox پاشان ڕوونماكەی(لێنچەر) پاشان بەشێوەیەكی تەواو دەتگوازێتەوە بۆ ڕووكارێكی داخراو وەك ئەوەیە تۆ لەسەر مۆبایلێكی تردا بیت.

بۆ كۆكردنەوەی زانیاری زێدەتر لەسەر Samsung Knox سەردانی بنكەی فەرمی كۆمپانیای بكەن بۆ چوونەناوەوە كرتە لێرە بكە

تۆش بەكارهێنەری خزمەتگوزاری Knox یت؟  ئەگەر بەكارهێنەری ئەم خزمەتگوزاریەت سەرنجێك لەسەر ئەم خزمەتگوزاریە بنووسە

 

ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە ئەندرۆ کورد ئامادەکراوە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.