بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
زۆر جار لەسەر شاشەی مۆبایلەکانمان بەتایبەتی سامسونگ بەشێك هەیە بە ناوی “Emergency Call” کە لەوانەیە تا ئێستا زۆربەمان سوودەکەیمان نەزانیبێ.
وە “Emergency Call” واتە پەیوەندی پێویست(فریا کەوتن), بەو مانایەی کە ئەگەر مۆبایلەکەمان قفلیش بێ بتوانین ئەو پەیوەندیە ئەنجام بدەین.
لێرەدا باس لە زیادکردنی ئەو ژمارانە دەکەین کە بچێتە ناو لیستی “Emergency Call” ئەمە لەو حالەتانە زۆر پێویستە خوانەکا ئەگەر تووشی روداوێك ببی یاخود مۆبایلت لە شوێنێك بەجێ بمینێ و قفلی لەسەر بێت بتوانرێ پەیوەندیان پێوە بکرێت, بە گشتیش ئەو ژمارانەی زیادی دەکەی لەوانەیە هەر ئەمانە بی (دایکت , باوکت , براکەت , خوشکەکەت , هاوسەرەکەت , هاورێی نزیکت , رەقەمیکی تری خۆت …)
سەرەتا دەچینە “Contacts” واتە ژمارەی تەلەفۆنەکانی کە خەزن کراوە لەناو مۆبایلەکەت.
پاشان دووگمەی “Groups” دادەگرین
پاشان لیستی “ICE – Emergency contacts” داگرە و دەچێتە ناو لیستێکی بەتاڵ لە سەرەوە نیشانی کـۆ + داگرە و دوو هەڵبژاردنت پیشان دەدا یان ئەوەیە ناوێکی نوێ تۆمار بکەی یاخود یەکێك لە ناوەکانی ناو مۆبایلت هەڵبژێری.
ئێمە ئێستا دەمانەوێ ژمارەیەک هەلبژێرین کە لەناو مۆبایلەکەمان هەیە.
ئێستا ئەو ژمارانە کە دیاریمان کردبوون زیاد بووینە لەناو لیستەکە.
ئێستا کارەکانمان هەموو کرد بزانین چۆن دەتوانین پەیوەندیان پێوە بکەین بەو کەسانە لەکاتێك مۆبایلمان قفل بێ.
سەرەتا بەشی “Emergency Call” داگرە لەسەر شاشەکە کە دەکاتە لای خوارەوە و چەپی شاشەکە لای من وەك ئەم وێنەی خوارەوە
پاشان ئەم ئایکۆنەی خوارەوە داگرە کە لە وێنەکە دا هەیە
ئێستا ئەم ناوانەت نیشان دەدا کە زیادت کردبوون بۆ ئەم کارە. بە داگرتن لەسەر هەر یەکێکیان پەیوەندی دەست پێدەکات لەگەڵ ئەو ژمارەیە, وەک ئەم وێنەیە.
هیوادارم سوودێکم گەیاندبێ و هەریەكێك و ڕەقەمێك لەم بەشە زیاد بکات لە مۆبایلەکەی ئەگەر قفلت لەسەری داناوە لەبەر حالەتی نەخوازراو.
ئامادەکردنی: محمد حبیب