هەر وا کە دەزانن لینوکس لە سەر بنەمای یونیکس پەرەی سەندووە هەر بەم هۆکارە لە سەرەتاوە هیچ هەوڵێک بۆ دانانی مێزێکی کاری گرافیکی یان دێسکتۆپێکی گرافیکی لە لینوکس نەدراوە.بەلام بە تێپەڕ بونی کات و ئازمونەکانی لینوکس بڕیار درا کە ئەم سیستەمی کارپیکردنە لە ژێر سێرڤێر بێتەدەرەوە ، واتە بەکارهێنەرانی ئاسایی بتوانن کەڵکی لێوەربگرن یان باش وایە بڵێین کە وشانێک بۆ دێسکتۆپ لە لینوکس ئامادە بکرێت.لەم بارودۆخە دوو شێواز یا ڕووخساری گرافیکی ( Graphical User Interface) بە ناوەکانی:

١- KDE : کورتکراوەی K Desktop Environment

٢- Gnome : کورتکراوەی GNU Network Object Model Environment

درووستکرا.

KDE یەکەمین رووخساری گرافیکی بوو لە نێو بازار بەڵام کێشەی ئەو پەیوەندی لە گەڵ کەرەسەی Ot یان Ot toolkit بوو .هۆکارەکە دەگەراوۆ بۆ ئەمە کە ئەم ئەبزارە لە ژێر بڕوانامەی GPL نەبوو ئەمەش بۆ کۆمەڵگای سەرچاوەکراوە(Open Source) کێشە بوو. بۆ ئەم کێشە دوو رێگا پێشنیار درا . رێگای یەکەم  گۆڕانی Ot toolkit وە دووەمین رێگا، KDE بوو لەئامانج پرۆژەی Gnomeلەدایک بوو…کە لە سەرەتا لە لاین  GTK+ toolkit دیزاین کرا و مەرجەکانی لایسنێسیGNU GPL لە خۆ گرتبوو.

ئەم دوو ڕووخساری گرافیکییە بە تەواوەی لە نێو لینوکس کۆدنووسی نەکراوەن ، تەنها لە سەری ئیشدەکەن.بۆ وێنە ئەو دابەشکراوانەی لینوکس کە ڕووخساری گرافیکی KDEیان بە عینوانی نەرمەکالا لەسەرە ، لەسەرەتای دامەزراندن پێشنیاری دامەزراندنی دەکەن (دەتوانی دایمەزرێنی یا نە).یەکێک لە بەرهەمەکانی ئوبونتو کە پێشتر KDE ، لەسەرە ناسراوە بە Kubunto.

ئەو جیاوازییە کە لەسەر ئەم دوو رووخساری گرافیکییە هەیە هیچ کێشەی لەسەر کارکردنی لینوکس نییە بەڵکوو تەنها هەڵبژاردەیێکی تایبەت بە سەلیقەو حەزی بەکارهێنەرە.بەڵآم لە کردار زۆربەی ئەو بەکارهێنەرانە کە لە رووخساری گرافیکی KDE سوود دەگرن زوو لە لینوکس دەڵسارد دەبن بۆ ئەوە کەمێ پێچەڵاوپێجەو دژوارە کارکردنی بەڵام بە پێچەوانەوە Gnome زۆر شوێنێکی سادەو سانایە کە دەستپێگەیشتن بە هەموو شتێکی لەخۆی ئاسان کردووە.بەڵام ئەو کەسانە کە بە شێوازی پێشکەوتوو لە لینوکس کەڵک وەردەگرن ڕووخساری گرافیکی دەس و پاگیرە.بەهەر حاڵ :

  • KDE وە Gnome دوو ڕووخسار بۆ سیستەمی کارپێکردنی لینوکسن.
  • KDE لە QT toolkit وە Gnome لە GTK+ toolkit سوودوەردەگرێت.
  • KDE وە Gnome پێشتر لە سەر لینوکس نەبوون بە پێچەوانەی ڕووخساری گرافیکی ویندۆز.
  • جیاوازیەکان زۆرتر بە سەلیقەی بەکارهێنەر پەیوەندی هەیە.
  • KDE کەمێ کارکردنی دژوارە بەڵام  Gnome زۆر ئاسان و خۆشە.

سەرچاوە : قەزوان

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ناوم کارزان کمال شارەزام لە بواری ئایتی و دیزاین بەگشتی و دروستکردنی وێب سایت و ماڵپەڕ وە شارەزام لە سیستمی لینوکس و ئەندرۆید هەیە بۆماوەی 3 ساڵ كارم كردوە تێدا ڕێکخەری چەندین خولم لە بواری دیزاین و كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت بێ بەرامبەر , وەک دەستەی بەڕێوبەرانی تیک ئای کار دەکەم ، ئامانجم گەیاندنی زانیاری و فێرکردنی تاکی کورد لە بواری تەکنەلۆژیا.

Comments are closed.