زۆرێك لە ئێمە بەهۆی فڕۆكەوە گەشتتان كردووە، بەڵام تا ئێستە لەخۆتان پرسیوە كە بۆچی لەكاتی فڕین و نیشتنەوەی فڕۆكە دەبێ پەنجەرەكان بكەینەوە، بۆ چی پەنجەرەكانی فڕۆكە شێوە بازنەیین و چوارگۆشە نەبوون؟

هۆكاری كردنەوەی پەنجەرەكانی فڕۆكە لە كاتی هەڵسان و نیشتنەوە و كوژانەوەی گلۆپەكان، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، تا هەموو سەرنشینەكان دەرەوەی فڕۆكەكە ببینن و لە ئەگەری بوونی كێشەیەك لە باڵەكانی فڕۆكەكە یان تكەكردنی بەنزینی فڕۆكەكە یان هەر كێشەكە تیمی فڕۆكەوانی ئاگەدار بكەنەوە.

كونی پەنجەرە، لە پەنجەرەكانی فڕۆكە كونێكی زۆر ورد و بچووك بوونی هەیە و بە ئەستەم هەستی پێ دەكرێت، ئەمیش بۆ ئەوەیە كە هاتوچۆی هەوا هەبێت، تا پەنجەرەكە بە فشاری زۆری هەوای دەرەوەی فڕۆكە نەشكێت.

بۆچی پەنجەرەی فڕۆكە بازنەیین؟

سەرەتا كە فڕۆكە دروستكرا، پەنجەرەكانی شێوە چوارگۆشە بوون و بەهیچ جۆرێك لە شێوەیەكی بازنەیی نەدەچوون، بەڵام دوای ئەوەی چەندان تاقیكردنەوە كرا، پەنجەرەكانی بەهۆی فشاری هەواوە دەشكان، بۆیە ئەندازاریانی فڕۆكەساز بیریان لەوە كردەوە شێوەی پەنجەرەكان بگۆڕن بۆ بازنەیی، چونكە شێوەی چوارگۆشەیی یارمەتیدەر دەبێت، تا جامەكان بشكێن.

ئامادەكردنی : باخچە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.