كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئاشكرای كرد، بەپێی گرێبەستێك تۆڕی كۆمەڵایەتی (لینكد ئین) ی كڕیوە بەبەهای (26.2) ملیار دۆلار.
تۆڕی كۆمەڵایەتی (لینكد ئین) بەیەكێك لەتۆڕە كاراكانی بواری كۆمەڵایەتی ئەژماركراوە، وەكو فەیس بووك و تویتەر، مایكرۆسۆفت ئەو تۆڕەی بەتەواوی كڕیوە لەبەرامبەر (26.2) ملیار دۆلار.
دوای كڕینی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە، مایكرۆسۆفت رایگەیاندووە، بڕی (50%) قازانج دەخاتە سەر پشكەكانی لەهەر بەشداربوویەك، بەشێوەیەكی سەرەتاییش ڕێژەی پشكەكانی بە بڕی (3%) دابەزیوە.
لینكد ئین تەنها ساڵی رابردوو داهاتی سێ ملیار دۆلار بووە، بەبەراورد بەدوو ساڵی رابردووش قازانجەكەی (35%) بەرز ببویەوەو بەشێوەیەكی گشتیش (433) ملیۆن بەشداربووی هەیە.