هه‌ندێک پێش ئێسته له پێگه‌ی 9to5macـه‌وه‌ راپۆرتی ئه‌پڵ بۆ سێ مانگی سه‌ره‌تای ٢٠١٧ بڵاوکرایه‌وه‌ ، به‌پێی راپۆرته‌که‌ بێت کۆمپانیای ئه‌پڵ سه‌رکه‌وتوو بووه له به‌ده‌ستهێانی داهاتی ٥٢.٩ میلیار دۆلاری له ئه‌نجامی فرۆشتنی  زیاتر له ٥٠.٨ میلیۆن ئامێری ئایفۆنی فرۆشتووه ، وه ٨.٩٢ میلیۆن ئامێری ئایپاد و ٤.١٩ میلیۆن ئامێری کۆمپیوته‌ری ماکدا وه تێکرای سود‌ه‌که‌ی (قازانج) ـه‌که‌ی زیاتر له ١١ ملیار دۆلار بووه .

 

وه شایانی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ئه‌پڵ له زستانی ٢٠١٦ـشدا سه‌رکه‌توو بوو له به‌ده‌ستهێنانی داهاتی ٥٠.٦ میلیار دۆلار ، وه تێکرای سوده‌که‌ی له ساڵی ٢٠١٦ ـدا نزیک له ١٠.٥ ملیار دۆلار بۆیه‌وه‌ که له ئه‌نجامی فرۆشتنی ٥١.٢ میلیۆن ئامێری ئایفۆن و ١٠.٢ میلیۆن ئامێری ئایپاد وه ٤ میلیۆن ئامێری کۆمپیوته‌ری ماک بووه .
وه ئه‌پڵ پێشبینی ئه‌کات بۆ سێ مانگی دووه‌می ساڵی ٢٠١٧ داهاته‌که‌ی بگاته‌ ٤٣.٥ یان ٤٥.٥ ملیار وه تێکرای سوده‌که‌ی له سه‌دا ٣٧.٥ تا ٣٨.٥ ده‌ست بکه‌وێت.

ژێده‌ر : 9to5mac

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.