کاریگەری زۆر بارگاوی کردنەوەی مۆبایل ڕای جیاوازی لەسەرە،بەجۆرێک هەندێ پێیان وایە ئاسای یە و هیچ کاریگەری نابێت لەسەر تێکچوونی باتری ،هەندێکیش بە پێچەوانەوە ، لایان وایە لە ڕادەبەر بارگاوی کردنەوە دەبێتە هۆی تێکدانی پێکهاتەی کیمیاوی ناو باتریەکە و کەمکردنەوەی توانا و تەمەنی باتری.
لەم بابەتەدا، شیکردنەوە و لێکدانەوە بۆ زیانی زۆر بارگاوی کردنەوە نەکراوە، بەڵکوو ئاشنای پڕۆگرامێک دەبیت کە، کاتی پڕبوونەوەی بارگەی باتری مۆبایلەکەت و گەیشتن بە رێژەی 100% زەنگێک لێ دەدات و ئاگادارت دەکاتەوە.

:::: چۆنیەتی داگرتن و دامەزراندنی لەسەر مۆبایل

لێرە –>Battery Full Notification داونلۆدی بکە، پاشان دایبەزێنە سەر مۆبایلەکەت.
دوای دابەزاندن، پڕۆگرامەکە بکەوە و شوێن هەنگاوەکانی خوارەوە بکەوە بۆ ڕێکخستن و دانانی ئاگادارکردنەو:

– لەناو بەرنامەکەدا، سەح لە ِActive بدە، بۆ چالاک کردنی بەرنامەکە.
– هەروەها سەح لە Sound بدە، بۆ ئەوەی بەدەنگێک ئاگادارت بکاتەوە لەکاتی پڕبوونی بارگەی باتریەکە.
– لەهەمان کاتدا،پەنجە لە Ringtone بدە و ئەو دەنگە هەڵبژێرە کەدەتەوێ پێی ئاگاداربکرێ یەوە.
– ئینجا لە خوارتر Sound Stream Type بکەوە و Ring ‌هەڵبژێرە.

2

 

 

 

 

 

 

 

ئینجا بڕۆ خوارەوەی لیستەکەو لەوێش ئەمانەی خوارەوە ئەنجام بدە:

– لە Repeat Notification هەڵبژاردەی Time between notification هەڵبژێرە.
– لە Repeat Count ژمارە 0 بنوسە تاکوو بەردەوام زەنگ لێ بدات تا ئەو کاتەی مۆبایلەکەت لەژێر بارگاویکردن لادەبرێت.
– لە کۆتایش دا سەح لە Notify On Full Charge بدە.
1

 

 

 

 

 

 

 

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.