له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو زۆرترین مقه مقۆی هه‌فته بریتی بوو له پرسی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و ڕكابه‌ری نێوان هیلاری كلینتۆن و دۆناڵد تڕه‌مپ كه ته‌واوی جیهان به كوردستانیشه‌وه سه‌رقاڵی ئه‌م ڕووداوه بوون كه دوای بانگه‌شه‌یه‌كی زۆر له كۆتاییه‌كه‌ی دوێنێ سه‌ر له به‌یانی به كاتی هه‌رێمی كورستان له كۆنفڕانسێكدا له ئه‌مریكادا سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تڕه‌مپ به‌سه‌ر هیلاری كلینتۆن ڕاگه‌یه‌ندرا.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مانه‌وێت باسی بكه‌ین كه ئایا سه‌ركه‌وتنی تڕه‌مپ و دۆڕانی هیلاری ته‌كنه‌لۆژیا بۆ كوێ ده‌بات له ئه‌مریكادا كه ناوه‌ندی ته‌كنه‌لۆژیای جیهانه و پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیش له ڕێگای به‌كارهێنانی ده‌نگدانی ئه‌لیكتڕۆنی سه‌ركه‌وتوو بوو یان نا .
له سه‌ره‌تادا باس له ده‌نگدانی ئه‌لیكتڕۆنی ده‌كه‌ین بێگوومان ئه‌مه‌یان شتێكی نوێ نییه بۆ گه‌لی ئه‌مریكا هه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێش چوونی ته‌كنه‌لۆژیادا گشت سیسته‌م و پێگه‌كانی وڵات كران به ته‌كنه‌لۆژی به پڕۆسه‌ی ده‌نگدانیشه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاواز بوو ئه‌مجاره‌یان بوو به باسی میدیاكان ده‌نگدان بوو له ڕێگای ئامێری ئایپاد و ئایفۆنی كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكی كه هه‌ماهه‌نگیه‌كی ته‌واو له نێوان كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا و كۆمپانیای ئه‌پڵ كرا بوو كه تیایدا هاوڵاتیانی ئه‌مریكا له ڕێگای ئه‌م دوو ئامێره‌وه ڕاسته‌وخۆ له‌م شوێنه‌ی كه لێی ده‌ژین یاخود ئه‌و خانووه‌ی كه لێی دانیشتوون له ڕێگای به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌مریكا كه له ڤێرژنی IOS ی ئه‌پڵ دا هه‌ن ده‌یانتوانی ده‌نگ به كاندیدی تایبه‌ت به خۆیان بده‌ن كه بۆیه‌كه‌م جاره له مێژووی ته‌كنه‌لۆژیادا كارێكی ئاوه‌ها ڕووبدات و دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن تیم كووكی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئه‌پڵ له ڕاپۆرتێكیدا سه‌ركه‌وتنی كۆمپانیای ئه‌پڵی ڕاگه‌یاند.
هه‌رچی سه‌باره‌ت به تڕه‌مپ و كلینتۆنه چاودێرانی ته‌كنه‌لۆژی ده‌رچوونی كلینتۆنیان به گرینگتر له ده‌رچوونی تڕا‌مپ ده‌زانی و پشتگیری و لایه‌نگیری كلینتۆن بوون ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له پێشوودا كلینتۆن زۆربه‌ی كاره بازرگانیه‌كانی له ڕێگای ته‌كنه‌لۆژیادا ئه‌نجام ده‌دا و زۆرترین ئاماده‌بوونی هه‌بوو له پرسه ته‌كنه‌لۆژیه‌كان و زیاتر ته‌كنه‌لۆژیا ی به‌ره‌و پێش ده‌برد و زۆرترین پڕۆژه‌ی له ته‌كنه‌لۆژیادا ئه‌نجامده‌دا.
به‌ڵام جیاواز له كلینتۆن تڕا‌مپ دوای ئه‌وه‌ی كه له ساڵی ٢٠٠٤ له كه‌ناڵی NBC ئه‌مریكی وه‌ك پڕۆدیوسه‌ر كاری ده‌كرد و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م كاره‌كه‌ی جێهێشت له‌و كاته‌وه تاوه‌كو ئێستا كه‌مترین بایه‌خی به به‌ره‌و پێش چوونی ته‌كنه‌لۆژی داوه و كه‌مترین پڕۆژه‌ی بازرگانی بۆ ئه‌م كه‌رته خستۆته به‌رنامه‌ی كاره بازرگانیه‌كانی ، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی به‌شێك پاكێجه‌كانی كلینتۆن له كارنامه‌ی پرسی بوون به سه‌رۆكایه‌تی بریتی بوون له پڕۆژه‌ی ته‌كنه‌لۆژی و گرنگیدان به بازرگانی ته‌كنه‌لۆژی و كه‌رتی پارێزگاری ته‌كنه‌لۆژی و خزمه‌تگوزاری هه‌ر بۆیه بوونی كلینتۆن به سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ته‌كنه‌لۆژیا به گشتی گرینگتر بوو وه‌ك له‌وه‌ی كه تڕا‌مپ ببێت به سه‌رۆكی ئه‌مریكا جگه له‌وه‌ی كه كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی ته‌كنه‌لۆژی ئه‌مریكا به‌ژدار بوون له ده‌نگدان به كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه دیارترینیان ماركی خاوه‌نی فه‌یسبووك بوو كه له پۆستێكی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ئاماژه‌ی به به‌ژداریكردنی داوه و له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتاییش وێنه‌یه‌كی خۆی و منداڵه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ماكسی كوڕی یه‌كه‌م جاره هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا به چاوی خۆی ببینێت و هیوای جیهانێكی نوێ و ژیانێكی خۆش بۆ ماكس ده‌خوازێت دوای ماوه‌یه‌ك له چركاندنی وێنه‌كه و له كۆتاییه‌كه‌ی تڕا‌مپ بوو به‌و كه‌سه‌ی كه له مانگی كانوونی دووه‌م له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دابنیشێت و به‌ره‌و پێش چوونی ته‌كنه‌لۆژیاش چاوه‌ڕوانی پڕۆژه و ئایدیای تڕه‌مپ ده‌كات سه‌باره‌ت به‌گرینگی زانینی ته‌كنه‌لۆژیا له‌لایه‌ن تڕه‌مپه‌وه.