ڕۆژێک هاوڕێیەکم داوای لاپتۆپەکەمی کرد پێمی گووت چەند کارێکم هەیە دەبێت لاپتۆپەکەتم بمدەیتێ، چونکە هاوڕێیەکی خۆشەویستمە منیش پێمدا، پاش ئەوەی پڕۆگرامەکان و هەندێک کار و نوسراو تایبەت بەخۆم هەبوو لەسەر لاپتۆپەکەم هەموویم قفوڵدا بۆ ئەوەی دەستکاری نەکرێت، تاکە شت کە لەسەر لاپتۆپەکەم پێویست بوو بیکەم ئەوەیش سڕینەوەی تەواوی وشەی تێپەڕبوونی نەهێنی Password بوو لە گووگل کرۆم. ووشەی نەهێنی ئیمەیڵ و تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی منی لەسەر داخیڵ کرابوو.

ڕەنگە ئێوەش ڕۆژێک تووشی ئەو بارودۆخە ببن کە ڕۆژێک هاوڕێیەکت یان کەسێکی نزیکت داوای لاپتۆپەکەت بکات تۆش بەبێ دوودڵی پێی دەدەیت سەرەڕای ئەوەی ترسی تەواوت هەیە لەوەی نەوەکو ئەو هاوڕێیەت ووشەی نەهێنی ئیمەیڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانت بکەوێتە دەستی.
بۆ سڕینەوەی تەواوی هەرچی ووشەی نەهێنی هەیە لەسەر گووگڵ کرۆم ئەو هەنگاوانە جێبەجێ بکە.

1- وێبگەری Browser گووگڵ کرۆم بکەوە.
2- لە دەستەڕاستی سەرەوەی سەر وێبگەڕەکە سێ خاڵی بچوک لەسەر یەک هەیە کلیک لەسەر ئەو سێ خاڵە بکە.
3- پاشان پەنجەرەیەکت بۆ دەکرێتەوە لە ناو خانە چوارگۆشەکان وشەی History هەڵبژێرە.
4- پاشان کلیک لەسەر Clear browsing data.
5- کلیک لەسەر ووشەی Password بکە بۆ ئەوەی تەواوی وشەی نەهێنی ناو وێبگەری گووگڵ کرۆم بسڕێتەوە.

ئێستا هەرچی داتاو زانیاری هەیە لەسەر گووگڵ کرۆم سڕایەوە. دەتوانی بێ دوودڵی لاپتۆپەکەت بدەیت بە هاوڕێکەت

df-610x380

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.