سامسۆنگ ئەیەوێت نوسخەی چاکراوی یان ریفرێش کراو refurbished گالاکسی نۆت ٧ لە کۆتایی مانگی juneــدی سالی ٢٠١٧ــدا لە بازارەکانی کۆریای باشووردا بڵاو بکاتەوە وە دوای ئەوەش بە سەرانسەری جیهاندا نرخەکەی ٢٥٠ دۆلار کەمی کردووە وەک ئەزانین سەرەتا ئەم مۆبایلە بەهۆی کێشەی پاتریەوە و تەقینەوەی گەورەترین زیانی لە سامسۆنگدا کە سامسۆنگ ناچار بوو ئەم بەرهەمەی لە بازارەکانی جیهاندا بگەرێنێتەوە وە پارەی گشت ئەوانەی فرۆشتبووی بداتەوە بەڵام دوای چاکردنەوەی تەواوەتی مۆبایلەکە دووبارە ئەیخاتەوە ناو بازارەکان کە چارەسەری بۆ کراوە لە هەموو رووەکانی پاتری و چەندین شتی ترەوە لەگەڵ قەلەمە هۆشمەندەکەیدا spen و تایبەتمەندی پشکنەری رەشێنەی چاو و چەندەها شتی تریش لە خۆ ئەگرێت
بەپێی هەوالێکی ئەمرۆی ETNews بڵاوبۆتەوە کە گالاکسی نۆت ٧ بە ژمارە مۆدێلی SM-N935S لە کۆتایی مانگی جوندا ئەکەوێتەوە ناو بازارەکان
وە ئەلێن بۆ ئەوەی رووداوی سەرەتا روونەداتەوە لە پاتریەکەیدا سامسۆنگ باتری گالاکسی نۆت ٧ توانستەکەی لە ٣٥٠٠ کەم کردووە بۆ ٣٢٠٠ ملی ئەمپێر وە وەشانی ٧.٠ ئەندرۆتدی لەسەر جێگیرە وە ئەم مۆبایلە تایبەتمەندیەکانی زۆر لە گالاکسی ئێس ٨ــەوە نزیکە .
بەپێی راپۆرتەکە بێت , ئەم جارە ناوی گالاکسی نۆت 7R دەبێت پیتی ئارەکە ئاماژەیە بۆ چارەسەر بوونی , وە دەلێن نرخەکەی ٦٢٠ دۆلارە کە بە بەرامبەرکردنی بە نرخی سەرەتای کە بڵاوبۆیەوە ٨٧٠ دۆلار بوو ٢٥٠ دۆلار کەمی کردووە , ئەم نرخەش شتێکی گونجاو بۆ ئەو مۆبایلە ئاست بەرزە .
ژێدەر : android authority