وێبسایتی BuzzFeed، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئیندرۆ بۆسۆرت، یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی كۆمپانیای فه‌یسبووك، له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ له‌ ساڵی 2016 بۆ كارمه‌ندانی فه‌یسبووكی ناردووه‌، جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك و ئامرازێك بێت، گه‌شه‌ی زیاتر به‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ بده‌ن.

به‌ گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌، ئیندۆ بۆسۆرت، كه‌ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ هه‌یه‌، باس له‌ “راستییه‌كی ناشیرین” ده‌كات، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی راكێشانی زۆرترین فۆڵۆوه‌ر، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای رێگه‌ی گوماناویش بێت.

له‌ باره‌ی پێشنیازه‌كه‌ی ئیندرۆ، مارك زوكه‌ربێرگ، دامه‌زرێنه‌ر و خاوه‌نی كۆمپانیای فه‌یسبووك رایگه‌یاند، ئه‌و پێشنیازه‌ ره‌تكراوه‌یه‌وه‌ و ئیندرۆش له‌و پێگه‌یه‌دا نییه‌ ئه‌و بۆچوونه‌ بدات.

هه‌رچه‌نده‌ بۆچوونه‌‌كه‌، وه‌ك زوكه‌ربێرگ باسی ده‌كات كاری پێنه‌كراوه‌، به‌ڵام له‌ راستیدا زیان به‌ ناوبانگی فه‌یسبووك ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا به‌هۆی دزه‌پێكردن و بردنی زانیاری ده‌یان ملیۆن كه‌س به‌بێ ئاگاداری به‌كارهێنه‌ران، زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه‌.

له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی ئیندرۆ هاتووه‌: “تادێت ئێمه‌ زیاتر و زیاتر خه‌ڵك كۆده‌كه‌ینه‌وه‌، ره‌نگه‌ ئه‌و كاره‌ لایه‌نی نه‌رێنی هه‌بێت، ره‌نگه‌ هه‌ندێك كه‌س به‌هۆی ئێمه‌وه‌ دووچاری رووشانی ئابڕوو ببێته‌وه‌، له‌وانه‌شه‌ هه‌ندێك كه‌س به‌هۆی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی گیان له‌ده‌ست بده‌ن كه‌ به‌هۆی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی ئێمه‌وه‌ رێكخرابن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌، خه‌ڵك كۆده‌كه‌ینه‌وه‌ و یه‌كیان ده‌خه‌ین”.

بۆسۆرت ده‌شڵێت: “راستییه‌ ناشیرینه‌كه‌، خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه‌، ئێمه‌ له‌ ناخه‌وه‌ باوه‌ڕمان به‌ یه‌كخستنی خه‌ڵكه‌”.

مارك زوكه‌ربێرك، هه‌وڵی داوه‌ به‌رگری له‌ بۆسۆرت بكات و رایگه‌یاندووه‌: “زۆرینه‌ی خه‌ڵك له‌ فه‌یسبووك، كه‌ منیش یه‌كێكم له‌وان، ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌دا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین، كه‌ ده‌ڵێت ئامانج پاساو بۆ ئامراز ده‌هێنێته‌وه‌”.

سەرچاوە::کوردستان ۲٤

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.