چۆنیەتی دروستکردنی داتابەیس لە SQL server

بۆ ئەم مەبەستە سەرەتا دەچین بەرنامەی SQL server  دەکەیەنەوە کە پیویستە لەسەر کۆمپیوتەرەکە دامەزریندرابیت بەم شیوەی خوارەوە ئەم چوارگۆشەیەمان بۆ دەکریتەوە 1

پیویستە پەیوەستی بکەین بۆ ئەم مەبەستە کلیک دەکەین لەسەر Connect وەک ئاماژەی پیدراوە و SQL server  بەتەواوی دەکریتەوە

2

ئەمەی سەرەوە تەواوت بەرنامەی SQL server وە لەبەشی لای چەپی شاشەی کۆمپیوتەرەکە کۆمەڵیک فۆڵدەر هەیە کە یەکەم فۆڵدەر بەناوی Databases واتە داتابەیسەکان وە فۆڵدەری تریش هەیە بەڵام ئیمە لەم وانەیە تەنها ئیشمان بەم فۆڵدەرەهەیە وە لەوانەکانی داهاتوو باسی بەشەکانی تریش دەکەم بە پشتیوانی خودای گەورە ، بۆ ئەوەی بمانەویت داتابەیسیک دروست بکەین فۆڵدەری Databases دەکەینەوە

3

کۆمەڵیک داتابەیس هەیە کە بەشیکیان هەر لەکاتی دابەزاندنی SQL server  دروست دەبن و دوو داتا بەیس ئیمە دروستمان کردون بەناوی  sarhang & soran ئیستا ئیمە داتابەیسی کی تر زیاد دەکەین بۆ ئەم مەبەستەش کلیکی لای ڕاست لەسەر فۆڵدەری data bases دەکەین و هەڵبژاردەی یەکەم کە بریتیە لە  New database هەڵدەبژیرین

4

ئەم چوارگۆشەیە دەکریتەوە و ناویک بۆ داتا بەیسەکەمان دا دەنین و ok  دەکەین

5

دەبینین داتابەیسەکە زیاد دروست بوە

6

ئەگەر بمانەویت ناوەڕۆکی داتا بەیسەکە ببینین کلیک دەکەین لەسەر هیمای + کە لە تەنیشت داتا بەیسەکە هەیە و ناوەڕۆکی داتا بەیسەکەمان بۆ دیار دەکەویت

7

ئەگەر بناەویت داتابەیسەکە بسڕینەوە کلیکی ڕاست لەسەر داتا بەیسەکە دەکەین و Delete data base  هەڵدەبژیرین.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی چۆمان ، مامۆستا لە پەیمانگای ناحکومی چۆمان بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر

Comments are closed.