بەر لە ماوەیەک مایڕۆسۆفت نوێگەریەکی نوێی بۆ ویندۆز ١٠ نارد بە ناوی  Windows 10 Anniversary بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ویندزۆ ١٠ بەڵام زۆرێک لە هاوبەشان کێشەکانیان چارەسەر نەبووە و تاوەکوو ئێستا کێشەکانیان بەردەوامە

گەورە کۆمپانیای بەناوبانگی جیهانی مایکڕۆسۆفت رایگەیاند بەمزوانه پاکێجێکی نوێگەری دەنرێت بۆ Windows 10 Anniversaryبۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو هاوبەشانەی کێشەیان هەیە لەگەڵ دوا وەشانی سیستەمەکە .

کۆمپانیا مایکرۆسۆت ئامۆژگاری بەکارهێنەرانی دەکات گەر هاتوو لەگەڵ ئەم ئەپدەیتە نوێیە کێشەکانی سیستەمەکانیان چاسەر نەبوو, كۆمپیوتەرەکانیان فۆرمات بکەنەوە و دوبارە سیستەمی نوێ لە مالپەڕی مایکڕۆسۆت داونڵۆ بکەن و دایبمەزرێنن بۆ کۆمپیوتەرەکانیان.

وێندۆز ١٠ دوا وەشانی سیتەمی ویندۆزە کە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت وەشاندویەتی و پەرەی پێداوە .


بۆ داگرتنی Windows 10 Anniversary فەرمو ئەم بابەتە بخوێنەرەوە

چۆنیه‌تی داگرتنی ویندۆز ١٠ به‌خۆرایی له‌ماڵپه‌ری سه‌ره‌کیه‌وه دوای ته‌واو بوونی ئۆفه‌ری خۆرایی

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ساڵانێکە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێ ئاشنام بە تایبەتی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید, ئاروزوو دەکەم بەو زانیاریانەی هەمە خزمەت بە میلەتەکەم بکەم و لە تەکنەلۆژیای نوێ بگەین بە ئاستی میلەتانی تر

Comments are closed.