روتکردنی ئەندرۆید لە راستیدا خۆی زیان بەخشە بەلام گەر بێین و بە شێوازێکی رێک و پێک بەکارھێنین ئەتوانین بە شێوازێکی زۆر نایاب سودی لێوەربگرین سودەکانی روتکردنتان لە ١٠ خاڵدا بۆ کۆ دەکەینەوە.
‎خاڵی یەکەم : زیرەک بوونی بەکارھێنەر !
‎ بەھۆکاری ئەوەی بەدواگەرنێکی ڕەنگە زۆرتر بکەیت لە گۆگڵ یاخود ھەر شوێنیکی تردا تاوەکو مۆبایلەکەت رۆت بکەیت ئەوەش وا ئەکات ئاستی زانیاریەکانت زیاد بکات بێجگە لەوەش دوای ئەوەی دەسەلاتی تەواوەتی سیستەمەکەت دەکەوێتە بەردەست ئەتوانی ئاشنا بیت بە کۆمەلێک تایبەتمەندی ناو سیستەمەکەت ئەمەش وائەکات قولتر بیتەوە لەناو سیستەمی ئەندرۆیدا.
‎خاڵی دووەم : دەستت ئەگات بە پرۆگرامی زیاتر !
‎زۆر پرۆگرام ھەیە کە بەبێ پاڵپشتی رووت ناتوانێت لەسەر مۆبایلەکەت کار بکات بەمجۆرەش کاتێک مۆبایلەکەت رووت ئەکەیت ئەتوانی دەست بگریت بەسەر ھەندێک پرۆگرامدا وەکو  پرۆگرامەکانی Root Explorer،Xposed Framework ،Device Control چەندەھا پرۆگرامی تر کە لە رێگایانەوە ئەتوانی کۆمەلێک کار و چالاکی ئەنجام بدەیت کە لە ئەندرۆیدیک کە رووت نەکراوە ناتوانی ئەنجامی بدەیت.
‎خاڵی سێیەم : سرینەوەی پرۆگرامە زیادەکان!
‎زۆربەی کات کاتێک مۆبالێکی ئەندرۆید ئەکڕین ئەبینن کۆمەلیک پرۆگرامی تێدایە وەک ریکلامێک وان یاخود سودیان لێ نابینیت و ناشتوانی بیان سریتەوە لەرێگای روتکردنی مۆبایلەکەتەوە بتوانی بە سەرکەوتووی بیانسریتەوە رزگارت بێت لێیان.
‎خاڵی چوارەم : باشترکردنی سیستەمەکەت !
‎کۆمەلێک پرۆگرام ھەیە وائەکات لەریگایەوە مۆبایلەکەت باشتر و خێراتر بێت بەتایبەت ئەو پرۆگرامانەی کە تایبەتن بە خێرایی Cpu و پاکردنەوەی فایلی زیادە بە پاڵپشتی روت  بەوجۆرەش ئەتوانی سیسیتەمێکی باشترت دەستبکەوێت گەر بێت بەھەڵە ئەوجۆرە پرۆگرامانە بەکارنەھێنێت لە جێگای سود وەرگرتن تەنھا زیانت پێدەگات بۆیا ئاگاداربە لێیان.
‎خاڵی پێنجەم : پاراستنی زانیاریەکان !
‎زۆربەی ئەو پرۆگرامەی زانیاریەکانت بە تەواوی بپارێزن پێویستان بە پاڵپشتی ڕووتە گەر مۆبایلەکەت رووت بکەیت ئەتوانی تەنانەت داتای پرۆگرام و یاریەکانیش بپارێزی کەی ویستت بیگەرێنیتەوە .
‎خاڵی شەشەم : مۆبایلەکەت ھۆشمەند تر دەبێت !
‎ پرۆگرامی Taskbar یەکێکە لە پرۆگرامە گرنگەکانی مۆبایل کە ئەتوانی چەندەھا شتی پێ بکەیت کە لە مۆبایلێکی روت نەکراودە ناتوانی ئەو کارانە ئەنجام بدەیت بۆداگرتنی پرۆگرامەکە :
‎خاڵی حەوتەم : رێگیرکردن لە ریکلامەکانی ئەندرۆید !
‎کاتێک مۆبایلەکەت رووت ئەکەیت ئەتوانی رێگری بکەیت لە گشت ئەو ریکلامانەی کە دێنە ناو مۆبایلەکەتەوە بە سەرکەوتووی رزگارت بێت لەلایەن کۆمەلێک پرۆگرامەوە وەک پرۆگرامی ADAway .
‎خاڵی ھەشتەم : گۆرینی بەشەکانی سیستەمەکەت !
‎گەر بێت و مۆبایلەکەت رووت بکەیت ئەتوانی کۆمەلێک گۆرانکاری بکەیت وەک گۆرینی بوت سکرینی مۆبایلەکەت وە گۆرینی دەنگی بنچینەیی سیستمەکەت وە چەندەھا کاری تر.
‎خاڵی نۆیەم : سود وەرگرتن لە تایبەتمەندی مۆبایلەکانی تر !
‎گەر مۆبایلەکەت رووت بکەیت و پرۆگرامی Xposed لەسەر جێگیر بکەیت ئەتوانیت کۆمەلێک تایبەتەمەندی داخلی مۆبایلەکەت بکەیت کە لە مۆبایلێکی بەرزتر لەوەی خۆتدا ھەیە بێجگە لەوەش ئەتوانی کۆمەلێک تایبەتمەندی بەدەست بخەیت کە پێشتر لە مۆبایلەکەتدا بوونی نەبووە.
‎خاڵی دەیەم : کرینی ئەو بەشانەی لە پرۆگرامەکاندا بە پارەن !
‎گەر بێیت مۆبایلەکەت رووت بکەیت لە رێگای پرۆگرامی Lucky patcherـەوو ئەتوانی ئەو پرۆگرامانەی داوای برێک پارە ئەکەن بۆ کردنەوەی تایبەتمەندیەک یاخود شتێکی تر زۆر تۆ بە خۆرایی بیکریت و بێ ھیچ پارە دانێک .
‎لەکۆتایدا گەر مۆبایلەکەت روتکرد بە وریایەوە بەکارینەھێنێ ئەوە بزانە زیانێکی زۆری دەبێت بۆ کارخستنی سیستەمەکەت ئەبێت ھەمیشە بیرت بێت وەک چۆن روتکردن سودی ھەیە لەبەرامبەریشدا زیانێکی زۆری ھەیە گەر بە دروستی بەکاری نەھێنیت .

ژێده‌ر : کوردزۆن

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.