چۆنیەتی دروست کردنی خشتە لە SQL server

لە وانەی ڕابردوو باسی چۆنیەتی دروستکردنی داتابەیسمان کرد لەم وانەیە باسی چۆنیەتی دروست کردنی خشتە دەکەین هەر لە دریژەی وانەی ڕابردوو لەسەر هەمان داتا بەیس کار دەکەین

1

ئەگەر سەیری فۆڵدەری tables بکەین دەبینین تەنها یەک خشتە هەیە کە ئەمەش لەکاتی دابەزاندنی بەرنامەی SQL server دروست بوە ئەگەر بنانەویت خشتەیەک دروست بکەین چەند ڕیگایەک هەیە یەکیک لە ڕیگاکان کلیکی ڕاست دەکەین لەسەر فۆڵدەری تەیبڵ و New table  دەست نیشان دەکەین

2

ئەم چوارگۆشەیە دەبیتەوە

3

لەبەشی یەکەم ناوی ستونەکە دەنوسین بۆ نمونە ID  و First_name و last_name

وە لەبەشی دووەم جۆرەکەیان دەنوسین بۆ نمونە ستونەکەمان ژمارە لەخۆ دەگریت یان تیکست یان کات و بەروار …..هتد

وە لە ستونی سیەم ئایا ڕیگە دەدەی کە ئەم ستونە بەبەتاڵی جی بهیڵدریت لە کاتی داخیل کردنی داتا ئەگەر چوارگۆشەکە پڕ بکەیتەوە ئەوە ڕیگە نادەیت و ناتواندریت جی بهیڵدریت وە ئەگەر چوارگۆشەکە بەبەتاڵی چی بهیڵیت ئەوە دەتوانی هیچیش لەم ستونە نە نوسی .

ئیستا ستونەکان دروست دەکەین بەم شیوەی خوارەوە

4

ئەوەی سەرەوە خشتەکەیە کە لە ٣ ستون پیکهاتوە وە لەبەشی لای خوارەوەش کۆمەڵیک تایبەت مەندی هەیە کە کلیک دەکەی لەسەر هەر ستونیک تایبەت مەندیەکانی ئەم ستونە پیشان دەدات

5

هەموو تایبەت مەندیەکان دیارن بەڵام یەکیکیان زۆر گرنگە وە زۆر کارمان پی دەبیت ئەویش Identity specification کە ئەمە وا لەو ستونە دەکات کاتیک ئیمە ڕیزبەندیمان هەیە بۆ نمونە لە Id  نامانەویت بۆ خۆمان ژمارە زیاد بکەین و ژمارە داخیل بکەین بەڵکو وای لی دەکەین کە هەر داتایەکمان داخیل کرد بۆ خۆی ڕیزبەندی ژمارەکان بڕوات ئەمە دەتوانی بەهۆی هەڵبژاردەی بەرامبەر

Identity specification بیگۆڕین بۆ yes

6

وە دوو بەشی تر هەیە کە یەکیکیان Identity increment کەلە بەرامبەری ژمارە ١ هەیە واتە ڕیزبەندیەکە چەند چەند بڕوات وە ئەوەی دوای ئەو واتە لە چەند دەست پی بکات

دوای ئەوە خشتەکەمان تەواو بوو پیویست دەکات خشتەکە پاشەکەوت بکەین بۆ ئەم مەبەستە کلیک دەکەین لەسەر ئەم ئایکۆنەی خوارەوە

7

8

9

ئەمە یەکیک بوو لە ڕیگەکانی دروستکردنی خشتە هەر لەم وانەیە باسی ڕیگەیەکی تریش دەکەین کە بە کویری دەتوانی دروستی بکەی ، بۆ ئەم مەبەستە کلیک لەسەر داتا بەیسەکە بکە و پاشان کلیک لەسەر New query بکە

10

 

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی چۆمان ، مامۆستا لە پەیمانگای ناحکومی چۆمان بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر

Comments are closed.