چیرۆکی ئەو کەسەی  چووە ناو دارک نێتەوە چی بەسەر هات؟

پێشتر باسمانکرد کە چوون بۆ ناو دارک نێت چۆنە و چیت بەسەر دێت، بەڵام لەم بابەتەدا باس لە چیرۆکی ئەم کەسانە ئەکەین کە چونەتە ناوی ئایا چیان بەسەر هات؟؟؟

دیپ وێب یان دارك وێب ( قوڵایى وێب ،وێبى تاریك) چییە چۆن بۆ ناو دارک نێت چۆن ئەبێت؟

بۆ چونە ناو دارک نێت پێشتریش باسمان کرد کە بە ئاسانی لە ڕێگەی وێبگەڕی گۆگڵ و فایەرفۆکس و ئۆپێرا و سەفاری هتد ناتوانیت بڕۆیتە ناوی بەڵکو بۆ چونە ناو وێبگەڕەکە پێویستیت بە پڕۆژەی تۆڕ ئەبێ TOR BROWSER .

پڕۆژه‌ى (تۆڕ) : پڕۆژه‌ى تۆڕ ڕێكخراوێكى قازانج نه‌ویستى ئه‌مریكیه‌ و له‌لایه‌ن گروپێكى خۆبه‌خشیه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت و ئامانجیان پاراستن و په‌ره‌پێدانى ئاسایشى ئینته‌رنێته‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ناتواندرێت چاودێرى به‌سه‌ر ئه‌ندامیانیه‌وه‌ بكرێت له‌لایه‌ن ده‌زگا سیخوریه‌كانیه‌وه‌ . 2 ساڵ پێش ئێستا نوسینگه‌ى لیكۆڵینه‌وه‌ و هه‌واڵگرى ئێف بی ئاى(FBI) بڕی یه‌ك ملیار دۆلاریان خسته‌ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رانى پڕۆژه‌ى تۆڕ به‌ مه‌به‌ستى داخستنى وێبگه‌ر و پڕۆژه‌كه‌یان به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیان كرده‌وه‌ .

زۆرینه‌ى ڕۆژنامه‌نوسه‌ به‌ناوبانگه‌كان ، داتا و زانیاریه‌ نهێنیه‌كان له‌ ڕێگاى پڕۆژه‌ى (تۆڕ)ه‌وه‌ ئاڵوگۆر ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى هچ مه‌ترسیه‌كیان نه‌بێت له‌ چاودێرى كردنى حكومه‌ت به‌سه‌ریانه‌وه‌. ته‌نها له‌ سالى ٢٠١٦ ،زیاتر له‌ ١٤٨٠ كه‌س له‌لایه‌ن ئێف بی ئایه‌وه‌ لێپیچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه‌ به‌ هۆكارى ئه‌وه‌ى بۆچى سه‌ردانى داڕك نێتیان كردوه‌ .

 

ئەو کەسەی  چووە ناو دارک نێتەوە چی بەسەر هات؟

جاک کوڕێکی تەمەن 18 ساڵە کە سەردانی دارک نێتی کردوە بێ ئەوەی هیچی لە بارەیەوە بزانێ، ئەو ئەڵێ ماوەکی زۆر بوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە بارەی دارک نێتەوە خوێندومەتەوە و هەمیشە ویستوومە بڕۆمە ناوی و تاقی بکەمەوە.
تا ڕۆژێک هەستاوە بەم کارە و ویستویەتی بچێتە ناو دیپ وێب( دارک نێت) چونکە کەسێکی زۆر فزوڵی بووە و هەمیشە ویستوویەتی دەست لە هەموو کارێک وەربدا گەڕچی لێشی نەزانێ!
جاک بە سەرکەوتوویی توانیویەتی بڕواتە ناو دارک نێت ئەو سەرەتا وای زانیوە کە هیچ نییە لەو شێوەیەی کە خەڵک باسی ئەکا و بە شتێکی کەمی تێگەیشتووە جاک زیاتر لە نیو کاتژمێر (30 خولەک) لەناو دارک نێت گەڕاوە دواجار کە ویستویەتی دەربچێ ڤیدیۆیەکی بینیوە و زۆر سەرنجی ڕاکێشاوە و ویستوویەتی بیکاتەوە بەڵام لە ڕاستیدا ئەو شتەی کە جاک پێی وا بوو ڤیدیۆیە لە ڕاستیدا ڤیدیۆ نەبووە بەڵکوو یەکێک بووە لە ئەندامانی دارک نێت پەیوەندی بە جاکەوە کردووە کە ماسکی لەسەر دەم و چاوی بووە، جاک ئەڵێ کە ئەو بە شێوەیەک قسەی ئەکرد کە لێی تێ نەدەگەیشتم بەڵام هەستم کرد کە لەگەڵ من قسە ئەکات و جاک ویستوویەتی ڤیدیۆکە دابخات دواجار هاککەرەکە بە جاکی وتووە: ” ڕانەکەی و هەوڵی ڕاکردن نەدەیت چونکە ئێستا کۆمپیوتەرەکەت لەژێر دەستی منە” بەم قسەیە جاک زۆر ترساوە و ویستوویەتی لەناو دارک نێت بڕواتە دەرەوە و چیتر سەردانی نەکا بەڵام بێ سوود بووە جاک باسی ئەکا کە کاتێک ویستووەتی بڕواتە دەرەوە کیبۆرد و ماوسی کۆمپیوتەرەکەی ئیشی نەکردوە و هاککەرەکەش بەردەوام پێی وتووە: “هەوڵی ڕاکردن نەدا چونکە تەواوی داتا و وێنە و ڤیدیۆکانی لای ئەون” و جاک هەڕ چیەکی کردووە نەیتوانیوە خۆی ڕزگار بکا بۆیە بە ناچاری پلاکی کارەباکەی کوژاندۆتەوە و ئینجا کەمێ هەستی بە ئارامی کردووە جاک باسی ئەکا کە دوای چەند ڕۆژێک کە بە تەواوی بابەتەکەی لەبیر کردبوو ئەو ئەیلێ کە ڕۆژێکیان ئەمویست لەماڵ بڕۆمە دەرەوە بۆ لای هاوڕێکانم بینیم کە سەیارەیەکی ڕەش لەپێش پەنجەرەی ژوورەکەم وەستاوە و چەند پیاوەکی زۆر ترسناک لەناو سەیارەکە بەردەوام ژوورەکەی جاکیان کۆنتڕۆڵ کردوەو تەنانەت چەند وێنە و ڤیدیۆیەکی ژوورەکەیان گرتووە جاک لە دوای بینینی ئەم پیاوانە زۆر ترساوە و ڕۆیشتووە باسی ئەم پیاوانەی بۆ دایک و باوکی کردووە و دایک و باویکیشی هەواڵیان داوە بە پۆلیس بەڵام پێش ئەوەی پۆلیس بگاتە ئەوێ ئەم پیاوانە ئەوێیان جێ هێشتووە بۆیە بە ناچاری دایک و باوکی جاک بڕیاریان داوە ماڵەکەیان بگوازنەوە بۆ شوێنێکی تر ، بەڵام مەرج نییە کە جاک ڕزگاری بووبێت لەم کێشەیە ، چونکە کۆمپیوتەری جاک هێشتا دەستی بەسەردا گیراوە لەلایەن دارک نێتەوە ، و هەر کاتێک جاک کۆمپیوتەرەکەی بکاتەوە دووبارە شونەکەی ئەدۆزنەوە.!

جگە لەوەی کە ڕۆیشتن بۆ ناو دارک نێت شتێکی باش نییە ، و زیان بەخۆت ئەگەیێنیت بەڵکوو گەر ئاشکرا بێت کە ڕۆیشتویتەتە ناو دارک نێت ەوە ئەوا سزاکەت دوو بەرامبەر زیاد ئەکا لەچاو سزای کەسێک کە تاوانێکی تری ئەنجام دابێ.
ئەمەوێ ئاماژە بەم خاڵەش بکەم کە مەرج نییە کە ئەو کەسانەی کە سەردانی دارک نێت ئەکەن مەبەستیان بازرگانی یان داوا و شتی تر بێت بەڵکۆ لەوانەیە ئەو کەسانە بەمەبەستی سەیرکردنی ڤیدیۆی پۆڕن بڕۆنە ناوی کە گوایە ڤیدیۆی بەهێزتر هەیە لەناو دارک نێت لەچاو سایتە پۆڕنەکانی تر کە لە ڕێگەی وێبگەرە ئاساییەکانەوە ئەکرێنەوە و چونە ناویان ئاسانە.

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.