بە مەبەست خزمەتكردنی زیاتری مرۆڤایەتی , داهێنانە تەكنەلۆژیەكان بەردەوامیان هەیە و رۆژ لە دوای رۆژ ئامێری هۆشمەند و تەكنەلۆژی دەخرێنە بازاڕەكانی جیهانەوە .

ئەمجارەیان ئامێرێكی تەكنەلۆژی هۆشمەند بەرهەم هێنراوە كە لە توانایدا هەیە بە شێوەیەكی ئاسان خاوەنەكەی فێنك بكاتەوە و لە گەرمای هاوین بیپارێزیت و بە پێچەوانەشەوە دەتوانیت لە كاتی سەرمادا خۆی پێ گەرم بكاتەوە .

تێمی پەرەپێدەری نیكۆلا كاساسی ئەمریكی كە لە تاقیگەكانی كۆمپانیای (وریتسفی ئیمبر) كاردەكەن ،هەڵسان بە جێبەجێكردنی ئەم بیرۆكە تەكنەلۆژیە كە شێوەكەی بازنەییە ناویان لێ ناوە فێنكەرەوەی تەكنەلۆژی دەست.

ئێستا دەتوانیت لە رێگەی ئەم بازنە هۆشمەندەوە بە پێ ی ئارەزووی خۆت هەوای گەرم و

ساردت بۆ دابیت بكات .

جێبەجێكردنی ئەم پرۆژە تەكنەلۆژیە بڕی 50 هەزار دۆلاری تێچوە و واش بریارە لە ماوەیەكی نزیكدا بكەویتە بازارەكانی جیهانەوە و نرخەكەیشی تەنها 63 دۆلاری ئەمریكیە .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

كۆمێنتێك بنووسە