كۆمپانیای ئیچ تی سی تایوانی كە تایبەتە بە دروست كردنی كەل و پەلی تەكنەلۆژیی , نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (ئاڕ ئی )مایش كرد كە كامێرایەكی بچووكە و تایبەتە بە وەرزشوانان .
كۆمپانیای ئێچ تی سی ئاشكرای كردوە كە ئەم كامێرایە نوێیە توانای وێنەگرتن و تۆماركردنی دیمەنە ڤیدیۆییەكانی هەیە بە كوالیتیەكی ئێجگار بەرز , ئەمەش لەبەر ئەوەی زوومی كامێراكەی 16 مێگا پێكسڵە .
گرنگی ئەم كامێرایە لەوە دایە كە قەبارەیەكی بچووكی هەیە و لەهەمان كاتدا كێشی كەمە , بۆیە دەتوانیت لەهەر شوێنك بتەوێت جێگیری بكەیت , بۆنمونە لەسەر كراسەكەت , یان لەسەر شانت , تەنانەت بیبەستیت بەسەرتەوە .
لە هەمان كاتدا لە رێگای خزمەتگوزاری بلوتوس یان وای فای یەوە پەیوەست دەكرێت بە مۆبایلە هۆشمەندەكان و هیچ كات پیوێست ناكات بۆ ئەوەی پەنجەی پیدا بنێیت بۆ گرتنی وێنە یان تۆمار كردنی دیمەنە ڤیدیۆییەكان , بەڵكو لەگەڵ جوڵاندندن و سووراندنی ئاراستەی سەرت , ئەو ئەو كامێرایە دیمەنی ئەو شوێنەت بۆ دەگرێت .
قەبارەی میمۆریەكەی 8 گێگابایتە و پاترییەكی 820 میلیی ئەمپێرە كە دەتوانیت 200 فۆتۆ و 100 كاتژمێر دیمەنی ڤیدیۆی تۆمار بكات بی َ ئەوەی پێویستی بە بارگاوی كردن یان شەحن كردنەوە هەبێت .