کوردستان ، وڵاتی داهێنەرە بێ باوکەکان ، ئەو وڵاتەی کە بە درێژایی مێژوو بە چەندان جۆری ناوی هێنراوە و لە چاو وڵاتە زلهێزەکان تەنیا وەک پارچە خاکێکی دەوڵەمەند و شەڕانگێز سەیر دەکرێ بێ ئاگا لەوەی کە لەنێو ئەو پارچە خاکەدا بە هەزاران داهێنەر و فەیلەسووف گۆڕیان بۆ هەڵکەندراوە و بە هەزارانی تر وا لە گەشەکردندان و بە سەدانیشیان وەک سەربازێکی ون ماونەتەوە ، بۆیە ئێمە وەک ماڵپەڕی تێک ئای لەم گەشتەدا یەکێکی تر لەو گەنجە داهێنەر و نادیارانەی وڵاتەکەمانتان پێ ئەناسێنین ، لەگەڵمان بن تاکو چیرۆکی هێرش بابەکر سەرسامتان ئەکا.
لە هەڤپەیڤینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام وەک ستافی تێک ئای چەندان پرسیارمان لەم گەنجە کرد کە لەسەرم ئەرکە هیچی لێ نەگێڕمەوە و بۆ ئێوەی خوێنەرانی ماڵپەڕی تێک ئای باس بکەم:
تێک ئای: هێرش بابەکر کێیە؟!
هێرش بابەکر محمد
له دایك بووی 1988 نیشتەجێی قەزای قەڵادزێ سەر بە شاری سلێمانیم تا 4 سه‌ره‌تایی خوێندوومه له قوتابخانه‌ی (رۆژ هه‌ڵات) له حاجیاوا به هۆی بار‌و دۆخی شه‌ری ناوخۆی كوردستان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌مان رومان كرده وڵاتی ئێران بۆ ماوه‌ی 12 سال له شاری (ته‌ورێز) و (تاران) ماینه‌وه له ساڵی 2005 گه راینه‌وه كوردستان و ئیستاش له قه‌لادزێ نیشته‌جێمه و هه‌ر له‌و ساڵه‌وه بووم به پێشمه‌رگه.
تێک ئای: کاک هێرش کەی کۆمپیوتەری ناسی؟!
هەر لە ساڵی 2005 كۆمپوته‌رێكم كڕی و ڕۆژانه سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانم ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نته‌رنێت به دوای زانیاری بگه‌ڕێم ، بەڵام ئه‌و كاته سه‌رچاوه زۆر نه بوو وه‌ك ئێستا به زمانی كوردی ناچار بووم به زمانی فارسی وێڵی فێربوونی ئەم ئامێرە بم و به دوای زانیاری بگەڕێم به لام بیرم نه‌چێت ئه‌و كاته‌ی كه له ئیران بووم كۆمپیوته‌رم ئه‌بینی وام ده‌زانی ته‌نیا حكومه‌ت ده توانێت به كاری بهێنێت كه كۆمپیوته‌ریشم كری هه‌ر له پلاكی كاره‌بای دیوارەکەوە ده‌م كوژانده‌وه و هیچم لێ نه‌ده‌زانی و كۆمپیوته‌ره‌كه‌م زو زو تێك دەچوو.
تێک ئای: هێرش چۆن ئاشنای سایبەرسکوێریتی بوو؟
زۆر بابه‌ت هه‌بوو ده‌مبینی كه به كۆمپیوته‌ر ده‌كرێت وه‌ك دروست كردنی وێب سایت پرۆگرامسازی گرافیك دیزایین کە ئەو کات بەو ڕادەیەی ئێستا پێشکەوتوو نەبوو ، و زۆر شتی تر له ناویان بابه‌تی هاك (سایبەر سکوێریتی) سه‌رنجی زۆر ڕاكێشام و هەر زوو دەستم کرد بە خوێندنەوە لەم بوارە لەوەی كه هاككردن چیه و چیپێده‌كرێت و بۆچی بەکاردەهێندرێت و هتد… له و كاته‌وه گیرۆده‌ی بابه‌تی سایبه‌ر سیكوریتی بووم بەڵام هەرچەند سەیرم دەکرد ئه‌و كاته سایتی كوردی نه‌بوو بۆ فێربوون و دەستپێکردنی بنچینەکانی سایبەرسکوێریتی و بەڵام خۆشبەختانە دواتر په‌یدا بوون بەڵام ئەوکات بۆمن کە ئاستی سەرەتاییم تێپەڕکردبوو هیچ سودێکیان پێ نەگەیاندم ، بۆیە بە ناچاری لەگەڵ سەرچاوە فارسییه‌كان بەردەوام بووم له‌گه‌ڵ هاكه‌ره ئیرانیه‌كان هاوڕێیەتیەکی زۆر باشم هەبوو ، زۆر سودم لێ وه‌رگرتن و زۆر هاوڕێم په‌یدا كردن له بواری سایبەر سکوێریتری و ئیتر رۆژانه به رده وام به دوای بابه‌تی جۆراوجۆرەوە بووم لەو بوارەی کە دەمزانی دەبێتە هوڕێی مێشکم تا ئەو کاتەی سەر ئەنێمەوە و ئەم هەسارەیە بەجێ دێڵم ، پێم خۆشە ئاماژەی پێ بکەم کە ئه‌و كات بەهۆی کارەکەمەوە کە پێشمەرگە بووم نەم دەتوانی بە دڵی خۆم لەو بوارە قووڵ بمەوە بەڵام هەر لەدوای هاتنه‌وه‌م له‌ده‌وام به‌رده‌وام خه‌ریكی كۆمپیوته‌ر بووم به یانیان له 6ـــی به‌یانی تا 3ــی شه‌و كارم له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر ده‌كرد تا ئاستێكی باشم په‌یداكرد له لەم بوارە ، هەرچەند زۆر كات ماندوو ده بووم لەو كاره به‌ڵام به‌هۆی خۆشه‌ویستیم بۆ كۆمپیوته‌ر گوێم پێ نه ده‌دا و به‌رده‌وام وێڵی خوێندنەوە و گەڕان بووم و تەواوی کاتە بەتاڵەکانم لەگەل ئەو ئامێرە دەمبردە سەر کە وام ئەزانی تەنیا حکومەت بۆی هەیە بەکاری بێنێ.
تێک ئای: هێرش دوای ئەم هەموو ماندووبوونە چی دەست کەوت لەم بوارە و توانی بگا بە چی؟!
به‌شداری زۆر سمینار و كۆبونه‌وه‌م كردووه له بواری خۆپارێزی له سالی 2015 له هاكا ئه‌ربیل پله‌ی یه‌كه‌مم به ده‌ست هێنا لە بواری سایبەر سکوێریتی (هاککردندا) و بروانامه‌ی CEHـــم وه‌رگرت دوای ئه‌وكاته زۆر شوێن داوایان لێكردم بۆ بواری خۆپارێزی و هەڵی کاری زۆرم بۆ هات بەلام ڕه‌تم كردنەوه چونکە زیاتر ده‌مویست خۆم به‌ره‌و پێش ببه‌م ، وه ئیستاش به‌ر ده‌وامم له كاره‌كه‌م ئه‌وه بوو به 17 ساڵ من له‌م بواره‌دا كارده‌كه‌م تا ئیستا هیچ سایتێكی كوردیم هاك نه‌كردووه یان داتاكانم سڕیبێته‌وه به‌ڵکو ئاگادارم كردونه‌ته‌وه كه بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سیان بناسم و داوای هیچ بڕه پاره‌یه‌كیش بكه‌م.
تێک ئای: ئایا هێرش جگە لە هاککەرە دراوسێکانی ڕۆژهەڵات پەیوەندی لەگەڵ هاککەری هیچ وڵاتێکی تر هەیە؟!
ئه‌و ئاسته‌ی كه له‌و بواره‌دا په‌یدام كردووه به‌رهه‌می ڕەنج و شه‌ونخونی 17 ساڵ بووه ، هەرچەند ئاماژەم پێدا کە هاوڕێیەتیەکی باشم لەگەل هاککەرەکانی ئێران هەیە و هەر لەگەل ئەوان دەستم پێ کرد بەڵام بەڵێ بێگومان له‌گه‌ڵ هاكکه‌ره ڕووسیه‌كانیش په‌یوه‌ندییەکی باشم هه‌یه لەبەر ئەوەی عادەتیان ئەوەیە و زیاتر حەزیان لە بەباتەکانی فڕۆکەوانی و سیاسییە بۆیە و زۆربه‌ی كات موناقه‌شه ده‌كه‌ین له بوارە جیاجیاکانی هاككردن وه‌ك (Car (Hacking – Web Server Hacking – Network Hacking – hacking Drone
تێک ئای: ئایا هێرش بابەکر لە کۆی ١٧ ساڵ کارکردن چی دەستکەوت و فێرە چ شتێک بوو بە ئامێرەکەی حکومەت هههه؟!
لە کۆی ١٧ ساڵ کارکردن و فێربوونی بەردەوام لەم بوارە سوپاس بۆ خوا کە توانیم چەندان بڕوانامە بەدەست بێنم کە گرینگ‌ترینیان ئەمانەن (+CEH – DFIR – CompTIA Security) و هەروەها شارەزاییەکی باشم لە بواری پڕۆگرامینگدا هەیە و هەر یەک لە زمانەکانی (C++ – PHP – Python – C# – JavaScript) دەزانم ، و هەروەها شارەزاییەکی باشم لە سیستەمەکانی کارپێکردن هەیە وەک (MacOS X – Windows – Linux – Ubuntu/Debian – CentOS/RHEL – Kali – Kodachi) و هەروەها شارەزاییەکی باشم هەیە لە هەر یەک لە بەوارەکانی (Computer Forensics – Mobile Forensics – Network Forensics – Malware Analysis – Linux Server Security – Network Hacking and Packet Analysis – Social Engineering) هتد… هەوەها ئێستا وەک ئەندامی RED TEAM و BLUE TEAM کار ئەکەم.
تێک ئای: هێرش چی بۆ گەنجانی وڵاتەکەی هەیە؟؟
خۆم زۆر بە خۆشحاڵ ئەزانم کە گەنجانێک ئێستا لە وڵاتەکەمدا ڕوو ئەکەنە بواری سایبەر سکوێریتی و هیوای سەرکەوتنیان بۆ ئەخوازم بۆ هەر کەسێک کە بە دڵێکی پاک و ئامانجێکی گەورە تێ بکۆشێت مەرج نییە تەنیا سایبەر سکوێریتی بێت بەڵکو هەر کەسەو لە بواری خۆی ئەتوانێ خزمەت بە تەکنەلۆژیای کوردی بکەن و ببنە بناغە و بنچینەی تەکنەلۆژیا و هەر یەکەو قەڕاغێکی تەکنەلۆژیا بگرێ و پێکەوە بەرەوپێشەوە بڕۆن ، و هەروەها پێویستە هەموومان ئەوە بزانین کە هیچ سیستەمێک پارێزراو نییە بۆیە هاککردن و دیفەیس کردنی وێبسایت و تێکدانی پڕۆژەیەک کە کەلێنێکی سکوێریتی هەیە کارێکی مرۆڤانە نییە ، بۆیە دەبێ هەموومان تەواوکەری یەکتری بین نەوەک دووژمنی یەکتری ، لەکۆتاییدا سوپاس بۆ ئێوەی ستافی تێک ئای کە چەندان ساڵە لەم بوارە خزمەتتان کردووە و جێ پەنجەی خۆتان بە شێوەی ئاسۆیەکی ڕوون و ئاشکرا بەجێ هێشتووە لە بواری تەکنەلۆژیا و سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە و هەمیشە سەرکەوتووبن.
تێک ئای: زۆر سوپاس بۆ بەڕێزیشتان ئەمە ئەرک و ئامانجی تێک ئایە کە دەرفەت بۆ گەنجە بەتواناکانی وەک ئێوە بڕەخسێنێ و سوپاس بۆ بەژداریکردن لە پەڕگەی کەسایەتییەکانی تێک ئای و ئێمەش هیوای سەرکەوتنی زیاتر و سەرفرازی بۆ ئێوەی بەڕێز ئەخوازین ، جێ پەنجەتان هەمیشە دیار بووە لای ئێمە و جێگای شانازی ئێمەیت ، هەر بمێنیت.