ئاگاداریەک بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی فاستلینک و سیمکارتی کۆڕەک تلیکۆم

لەم چەند ڕۆژەی داهاتودا چەند پەیجێکی بێزارکەر و درۆزن هەڵساون بە بڵاوکردنەوەی پۆستی بێزارکەر و درۆ
نموونە وەک ئەم پۆستانەی خوارەوە

Screenshot_2018-04-23-20-37-53

لەوانەیە زۆربەی هەرەزۆرتان ئەم پۆستانەتان بینیبێت و تەنانەت لایک و کۆمێنتیشتان بۆ کردبێ و لەدوای لایک و کۆمێنتەکە نامەشتان بۆ پەیجەکە ناردبێت!

بەڵام ئایا وڵامی داونەتەوە؟؟؟ بێگومان لەوەی ولامی هیچ کەسێک نادەنەوە چونکە ئەم پۆستە دورە لە ڕاستی و شتێکی درۆیە ئەم وێنەیەشیان لە پلەی ستۆڕی داونڵۆدیان کردوە دەتوانن لەوێش سەیری بکەن هەمان وێنە هەیە بەڵگە لەسەر درۆیی ئەم پۆستانەش ئەم چەند وێنەیەی خوارەوەن

20180424_111820
گەر سەرنجت دابێ لەم وێنەیەی سەرەوەدا کەسێک بەناوی Mahr ەوە ئەم پۆستەی کردوە باشە ئێستا لەوانەیە بڵێیت مەبەستم چییە لەم قسەیەم ؟؟؟

پێش ئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارەتان بدەمەوە سەیری ئەم وێنەیەی خوارەوەش بکەن بە باشی سەرنج بدەنە وێنەکە بزانە چی لێ بەدی ئەکەی؟؟؟

20180424_111844
لە هەمان وێنەدا گەر سەیر بکەی هەر ئەم وێنەیەی سەرەوە دەر ئەچێ کە کوڕەکە بڵاوی کردۆتەوە و گەر سەرنجت دابێ لە وێنەی یەکەم کاتژمێری تەلەفۆنەکە 08:23pm و لەهەمان وێنەی دووەمیش بە هەمان شێوەیە ئایا دەبێ ئەمە ڕێکەوت نەبێ؟؟؟ 😂

باشە وتمان کاتژمێرەکە بە ڕێکەوتە ئەی باشە ئەم جارە سەرنجتان ئەخەمە سەر شەبەکەی مۆبایلەکە خۆ ئەمیش هەر بە ڕێکەوت نییە هەر یەک شێوەن هەردووکیان 4G ین و هەردووکی تەنیا 2 دەنکە شەبەکەی هەیە و زمانی هەردوو مۆبایلەکەش وەک یەکە هەردووکی عەڕەبیە هههه بەڕاستی ڕێکەوتێکی سەرنج ڕاکێشە ئەی ئێوەش پێتان وا نییە ؟

وه ئەم جارەش سەرنجتان ئەخەمە سەر باڵانسی مۆبایلەکە گەر سەرنجی ئەمەشت دابێ و بە جوانی سەیری وێنەکەت کردبێ باڵانس و کاتی باڵانسەکەیان هەر هەمان شێوەیە و بەتەواوی وێنەکە وەک و یەکن و واتە وێنەکە کۆپی کراوە و ئەم وێنەیش بە تەواوی مۆنتاژ کراوە.
لەم شتانەی باسمان کرد مەبەستمان ئەوە نییە کە شتەکە ڕاستە بەڵکو شتەکە بە تەواوی درۆیەکی زۆر گەورەیە و دوورە لە ڕاستی

سەیرەکەی لەوە دایە لە وێنەی یەکەم دا کوڕەکە نوسیویەتی / شۆک شۆک شۆک شۆک هەر ئێستا ببە بە خاوەن یەک ملیۆن کارتی کۆڕەک
چۆنیەتی هاککردنی کارتی کۆڕەک کە یەک ملیۆن کارت زیاد ئەکا زۆر ڕاستە خۆم زۆرجار تاقیم کردۆتەوە دەر چووە ئێوەش گەر ئەتانەوێ 1 لایک و 20 کۆمێت بکەن و ئەم پۆستەم شەیر بکەن و هاوڕێکانتان تاگ بکەن و گەر کردت نامە بنێرن باقی وە سلام
و هەروها کچەکە نوسیویەتی / شۆک شۆک مۆبایلەکەم هەتا هەتایە کارتی ناوێ کۆدێک هەیە من ڵێم دا کارتم بوو بە یەک ملیۆن هەتا هەتا بەشم ئەکات بۆ هەموو عایلەی خۆم وام لێ کردووە و سەرکەوتوو بوە ………….هتد
خۆ بە حیسابی خۆیان چاکەیان کردووە من خۆم لە پۆستی کچەکە تێ ناگەم ئایا بۆ پۆز لێانە یان ئەیەوێ یارمەتی خەڵک بات بەڵام پۆستی کوڕەکەش خۆ هەر ڕاست نییە و دروست کراوە

منیش دانەیەکم دروست کردووە گەر هێشتان باوەڕم پێ ناکەن فەرموو بە چاوی خۆتان سەیری بکەن

20180424_112153

 

بێگومان گەر منیش پۆستم بکردایە 24k کۆمێنتم بۆ ئەهات ئەم کوردە زۆر سادە ساکارە بە هەموو شتێک باوەڕ ئەکات بۆیە هیوادارم هەر پۆستێکی ئاواتان بینی کۆمێنتی بۆ نەکەن خۆیان ئەوەستن لەم پۆستە بێزارکەرانە باقی و سەلام

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.