لەم وانەیەدا باس لە ئەپڵیکەیشنێکی زۆر نایاب ئەکەین ، کە بریتیە لە Multi Clipboard .
بۆچی باشە؟ بۆچی بەکار دێت؟
ئەم ئەپڵیکەیشنە بۆ ئەم مۆبایلانەیە کە بەشی Clipboard یان نییە ، کە زۆر لە بەکارهێنەرانی تەکنەڵۆژیای بێزار کردووە ، هەندێ مۆبایل ئەم بەشەی تێدا نییە و ناتوانن 2 نوسین پێکەوە کۆپی بکەن.
باشە Clipboard چییە؟ Clipboard ئەو بەشەیە کە تەواوی نوسینەکانی کە کۆپیت کردوە لەناویدا کۆ ئەبێتەوە ، بەڵام ئەم خزمەتگوزاریە لە هەندێ لە مۆبایلەکاندا بوونی نییە ، بۆ نموونە Galaxy J2 ئەم خزمەتگوزاریەی تێدا نییە ، بەڵام مەرج نییە لە هەموو مۆبایلێکی Galaxy J2 نەبێت ، لەوانەیە لە هەندێ مۆبایل هەبێت ، بەڵام ئەم ئەپڵیکەیشنە بۆ ئەم مۆبایلانەیە کە ئەم خزمەگوزاڕیەیان تێدا نییە.
بۆ داگرتنی ئەپڵیکەیشنی Multi Clipboard بۆ وەگەڕخەڕی ئەندرۆید کلیک لەسەر داگرتن بکە.