هەفتەی ڕابردوو کۆمپانیای سامسۆنگ کۆری بڕێکی زۆر لە ئامێری مۆبایلی Galaxy S9ی بۆ کڕیارەکانی و لقە فەرمیەکانی لەکۆریای باشورەوە نارد بۆ ووڵاتی بەڕازیل بەڵام لە فڕۆکەخانەی ریۆ دێ جانیرۆ هێرش کرایە سەر ئەو مۆبایلانە بە بەهای یەک ملیۆن دۆلاری Galaxy S9 دزرا.

بەپێی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ڕایگەیاندووە، کە زیاتر لە 1,000 ئامێری مۆبایلی Galaxy S9 لەناو فڕۆکەخانەی ریۆ دێ جانیرۆ لەلایان سێ کەسەوە دزراوە کە جل و بەرگی هەمان کارمەندانی کارگۆی تێرمیناڵی فرۆکەخانەیان پۆشیبوو، کارەکەشیان کاتژمێر 9ی بەیانی ئەنجام داوە.

دوای ئەوەی کارمەندەکانی تری فڕۆکەخانە هەستیان بەوە کرد کە ئەوانە دزن دەست بەجێ هەر سێ دزەکەیان قۆڵبەست کرد لە ژووری کارمەندەکانی تێرمیناڵ دەست بەسەر کران تا پۆلیس هات و دەستگیریانی کرد.

IMG-4-1

IMG-5-1

IMG-6

IMG-7

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

وەرگێری زمانی ئینگلیزیم لە ساڵی 2002 وە ئاشنای تەکنەلۆژیای نوێم ئارەزوویەکی زۆرم بۆ بواری تەکنەلۆژیا هەیە بەتایبەت سیستەمی وەگەرخەری ویندۆز و ئەندۆرید دەمەوێت ئەو زانستەی هەمە لەم بوارەدا پێشکەشی هاوزمانی خۆم بکەم

Comments are closed.