بەکارهێنەرانی تەکنەڵۆژیا و جۆرەکانی!!!
لەم بابەتەدا باس لە بەکارهێنەرانی تەکنەڵۆژیا و ئەو حاڵەتانە ئەکەین کە بەهۆی تەکنەڵۆژیاوە ڕوو ئەدات!
سەرەتا پێناسەیەکی کورتی تەکنەڵۆژیا ئەکەین بۆتان: تەکنەڵۆژیا:: بریتییە لەو ئامێرانە و ئەو کەرستانەی کە کاری ڕۆژانەتی ئاسان کردوە و بەهۆی تەکنەڵۆژیاوە کارەکانت بە زووترین کات ئەتوانی جێبەجێ بکەیت!
لەوانەیە کە ئەگەر وشەی تەکنەلۆژیا ببیستین زۆربەمان بیر لە مۆبایل و کۆمپیوتەر و لاپتۆپ و ئایپاد و ئینتەرنێت بکەینەوە!

کە ئەمەش یەکێکە لە خاڵە هەرە گرینگەکان لێرەدا بۆتان ئەخەینەڕوو

٭ تەکنەڵۆژیا تەنیا ئەو مۆبایلەی ناو دەستت و ئەو کۆمپیوتەرە و ئەو ئایپاد و لاپتۆپە نییە کە بیری لێ دەکەیتەوە!
بەڵکۆ تەکنەڵۆژیا هەموو ئەو شتانە و هەموو ئەو کەرستانە ئەگرێتەوە کە کاری ڕۆژانەتی ئاسان کردووە و لە ڕاستیدا ئەتوانین بڵێین کە ئەگەر تەکنەڵۆژیا نەبوایە بیر لەوە بکەوە ئایا ژیان وەک ئێستا ئاسان و خۆش ئەبوو؟!
بێگومان نەخێر چونکە بەهۆی تەکنەڵۆژیاوەیە جیهان پێش کەوتووە و ژیان ئاسانترە
بەڵام ئەمە تەنها ڕووە گرینگەکەی تەکنەڵۆژیا نییە کە ئێمە بەکاری دێنین بەڵکو تەکنەڵۆژیا دیوێکی تری شارەوەی هەیە کە بە دارک نێت ناو دەبرێت کە پێشتر بابەتێکی تێر و تەسەلمان لەسەری نوسی.

 

 

ئێستا با واز لەم شتانە بێنین و بێینە سەر ئەو بەکارهێنەرانەی تەکنەڵۆژیا کە بەکارهێنەری تۆڕەکانی ئاڵوودە کردووە و تووشی کێشەیەکی گەورەی کردووە کە ئەمەش کێشەی زۆربەی بەکارهێنەران و بێئاگایی بەکارهێنەرانە کە زۆربەی بەکارهێنەران لێی بێئاگان و هەر ئەم بێئاگایە وای کردوە کە ڕۆژانە بە دەیان کەس خۆیان ئەکوژن بەهۆی ئەو کێشانەی گیرۆدەی ئەبن و ناتوانن لێی دەرباز ببن!!!

 

ئەو کێشانەی ڕووبەرووی زۆربەی بەکارهێنەران ئەبێتەوە بیریتین لە زۆربوونی ڕێژەی تەڵاق و خۆکوشتن بەهۆی مەسەلەی نامووس و بڵاوبوونەوەی ڕەسمی ڕووت و هەڕەشەی کوشتن و هتد…..!

 

 

کە ئەم کێشانەی باسمان کرد گرینگترین و دیارترینیان (تەڵاق)ە کە لە ساڵی 2014 ەوە ڕێژەکەی زۆر زیادی کردوە و ئەم هاوسەرکیریانەش زۆربەی هەرە زۆریان خاوەن منداڵن و بەهۆی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و ئینتەرنێت تۆشی ئەم شتە ئەبن بەڵام هەندێ لەم کەسانە تەنانەت هەڵی ئەمەیان بۆ نارەخسێ تەڵاق وەربگرن و ڕاستەوخۆ ئەکوژرێن یاخوود سەر ئەبڕدرێن و پارچە پارچە ئەکرێن لەدوای ئەم کوشتنە ڕاستەوخۆ تەرمەکەی لە شوێنێکی دوور فڕێی ئەدەن کە ئەمە یەکێکە لە خاڵە هەرە گرینگەکانی خراپ بەکارهێنانی تەکنەڵۆژیایە کە بەهۆی ئەوەوە ڕوو ئەدەن کە زۆربەی بەکارهێنەران تا ئێستا نازانن چۆن تەکنەڵۆژیا بەکار بێنن و لە ڕاستی و دروستی تەکنەڵۆژیا ناگەن!!!…
ئەمەی کە باسمان کرد تەنیا جۆرێک بوو لە بەکارهێنەرانی تەکنەلۆژیا!!!
جۆری دووەمیان ئەو کەسانەن کە بەدوای چات کردن لەگەڵ ڕەگەزی نەنەسراوی بەرامبەر و بروا پکردن پێیان و کامێرا کردنەوە بۆ یەکتری و خۆ ڕووت کردنەوە بەرامبەر کامێرا کە ئەمە یەکێکە لە بەربڵاوترین دیاردەی کۆمەڵگای ئینسانیەت و کە هەر لەم دوو ڕۆژەی دوایی 9 ئافرەت دەستگیرکران کە تەمەنیان لە 21 بۆ 25 ساڵ بوون کە ئەم ئافرەتانە هەوڵی حەیابردن و بڵاوکردنەوەی وێنەی بەرپرسە گەورەکانیان ئەدا لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان کە ئەم ئافرەتانە توانیان وێنەی زیاتر لە 5 بەرپرس کە ژمارەکە نافەڕمییە تا ئێستا نادیارە و لەگەڵ 1 عمید (بەرپرسی پێشمەرگە)ی بڵاو کردەوە و ئەم بەرپرسانەش ئامادەبوون زیاتر لە هەزارەها مڵیۆن دۆلار بدەن بۆ ئەوەی وێنە و ڤیدیۆکانیان بڵاو نەبنەوە کە خۆیان بۆ یەکتری ڕووت کردبوو لە کامێرا و ئەمەش یەکێکە لەو حاڵەتانەی کە زیاتر گەنجەکان تووشی ئەبن و ڕێژەی هەرە زۆری توشبوون بەم حاڵەتە لە نێو تەکنەڵۆژیادا گەنجەکان ئەگرێتەوە و زۆربەی ئەم جۆرە کەسانە تووشی حەیا چوون و خۆ کوشتن ئەبن بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڕەسمی ڕووتی یەکتری و ناوزڕاندنی یەکتر کە ئەم کارەش لەلایەن ئەو کەسەوە سەرهەڵ ئەدا کەزۆر توڕەیە لە هاوڕێکەی یاخوود (دەستگیرانەکەی) یاخوود ڕەگەزی بەرامبەر و ئەیەوێ توڕەیەکەی بەم کارە خامۆش بکاتەوە و کە بەداخەوە ڕەگەز یاخوود کەسی بەرامبەر توشی کوژران یاخوود خۆکوشتن ئەبێت لەبەر ئەو هەڕەشەو قسە و قسەڵۆکانەی کە لەسەرین بەڵام زۆربەی ئەم کەسانە ڕاستەوخۆ هەوڵی خۆکوشتن نادەن بەڵکو هەوڵی چارەسەری کێشەکانیان ئەدەن لەلایەن کەسە شارەزاکان یاخوود هاککەرەکان کە بە بەرامبەر بڕێک پارە ئەم کارەیان بۆ چارەسەر ئەکەن و زۆربەی ئەو کەسە توشبووانە بەم حاڵەتە وا ئەزانن لێرەدا کارەکە بە کوتا گەیشتووە و هیچ بیر لەوە ناکەنەوە کە لەوانەیە وێنەکانی لە ناو چەند میمۆریەک زەخیرە کرابن بۆیە دوبارە ناچار ئەبن و هەوڵی خۆ کوشتن ئەدەن و ڕێژەی هەرە زۆرەی ئەو ڕەگەزەی تۆشی ئەم حاڵەتە ئەبێت بەداخەوە ڕەگەزی مێینەیە(کچ)ە ئەم کارەش ئەگەڕێتەوە بۆ بێئاگایی دایک و باوکان لە چاودێری کردنی منداڵەکانیاندا نین!!!

 

 

جۆری سێیەم: هاککەرەکان کە پێک دێن لە 4 کۆمەڵە ئەم جۆرەکەسانە تەنها بەدوای ئازاردانی خەڵک و زیانگەیاندن بە کۆمەڵگا و دروستکردنی شەڕ و ئاژاوە ئەگەڕێن و بەڵام هاککەرەکانیش جۆر و بیرکردنەوەیان هەیە واتە هەندێکیان تەنها هاکەری بچووکن کە ئەم جۆرەیان تەنها توانای هاککردنی ئەکاونتەکانی هەیە و لە یاساش ئەترسن بەڵام جۆرەکەی تریان پێک هاتووە لەو کەسانەی کە بۆیان گرینگ نییە کێ هاک ئەکەن و چی هاک ئەکەن و هیچ حیساب بۆ یاسا ناکەن پچوکترین شت کە بیری لێ بکەنەوە یاسایە!!! بەڵام خۆشبەختانە هەندێ لە جۆرەکانیان هەن کە ئامانجیان خزمەتکردنە بە کۆمەڵگا بە پارە واتە بە بەدەستهێنانی کەمێک پارە کارەکەت بۆ ئەکەن بەڵام زۆربەی جارەکان گەر تۆڕە ببن هیچ شتێک ناتوانێ بەربەست بێت لە بەردەمیان خۆیان توانای زیانگەیاندنیان هەیە بەڵام ئەم کارە ناکەن لەبەر ئەوەی یاسا بەربەستە لە بەرامبەریان چونکە ئەم جۆرەی من باسی ئەکەم ئەو کەسانەن کە ناو و وێنە و کەسایەتیەکەیان دیارە لەناو خەڵک و ئەترسن ئاشکرا ببن بۆیە توانای ئەنجامدانی ئەم کارەیان نییە!…

 

جۆری چوارەمی بەکارهێنەرانی تەکنەڵۆژیا لەو کەسانە پێک دێت کە ئاڵوگۆڕ بە مادەی هۆشبەر دەکەن و کاری فرۆشتنی کەلۆپەلی سێکسیش ئەکەن کە ئەم جۆرەیان کارەکانیان دوور لە یاسا واتە بە نایاسایی و دوور لە چاوی یاسا ئەم کارە ئەکەن بەڵام زۆربەی ئەم کەسانە لەلایەن ئاسایش دەستبەسەر ئەکرێن و لێپێچینەوەیان لەگەڵ ئەکرێت و سزا ئەدرێن!!!…

 

جۆری پێنجەمیان ئەو کەسانەن کە دایم بەدوای کاری خراپەوەن واتە هیچ ئیشێکیان نییە جگە لەوەی کە سەردانی ماڵپەڕی سێکسی و پۆڕن ئەکەن و ئەم جۆرەیان هیچ زیانێکی ماددی و مەعنەوییان نییە بۆ کۆمەڵگا تەنها زیان بە دەروونی خۆیان ئەگەیێنن و خۆیان تووشی دڵەڕاوکێ و کێشە ئەکەن لەبەر ئەوەی زۆربەی هەرە زۆری ماڵپەڕە سیکسییەکان هەر لەگەڵ چونەناویان ڕاستەوخۆ هاکت ئەکەن پێشتریش بابەتێکمان نوسی لەسەر ئەم ماڵپەڕانە کە چ بەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەت دێنن لەگەڵ هەر جارێک لە چونە ناویان و سەردانکردنیان بۆیە بە هیچ شێوەیەک سەردانی ئەم ماڵپەڕانە مەکەن چونکە نەک تەنا تووسی کێشەتان ئەکا بەڵکوو عەسڵ و ئاساسی ئەم کارە تاوان و گوناحێکی زۆر گەورەیە و لەلایەنی دینیشەوە کارێکی نایاساییە!!!…

 

جۆری شەشەم و کۆتا بەکارهێنەر کە ئەم جۆرەیان ئامانجیان خزمەتکردنە و هەوڵ ئەدەن ئەوەی ئەزانن بە ئارەزوومەندانی بگەیێنن جا چ بە ڕێگەی ماڵپەڕ یاخوود پەیج یاخوود ئەکاونتی خۆیان بێت.
کۆتا قسەشمان بۆ دایک و باوکە ئازیزەکان ئەوەیە
پێویستە لەسەر هەموو دایک و باوکێک ئاگاداری منداڵەکانیان بن و ڕۆژانە لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکەن کە ئایا هاتووچۆ لەگەڵ کێ ئەکەن یاخوود لە تەلەفۆن قسە لەگەڵ کێ ئەکەن بۆ ئەوەی خۆیان ڕێگربن لەبەردەم ئەم کێشانەی کەبەسەر ڕۆڵەکانیاندا دێت چونکە خۆپاراستن باشترین شتە نەوەک توشی کێشە ببن و بیروڕای خراپیان بۆ بێت پەنا ببەنە بەر کوشتن کە لەڕاستیدا بە (قەتڵ) ناودەبرێ چونکە ئەم جۆرە کێشانە زۆر بە دەگمەن ئەسڕێنەوە و زۆربەیان ئاسەواریان هەر ئەمێنێ بەهیوای ئەوەی سوودتان لێ بینیبێت…..

بەهیوای سوود بۆ هەموو لایەک باقی وەسەلام…

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.