بەکارهێنەرێکی زۆری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت فەیسبووک، زۆر کات لە تایبەتمەندیەک دەگەڕێن و پڕۆگرام و ئەپ و پێوەکراوی زۆر دادەگرنە سەر ئامێرەکانیان و جۆرەها ڕێگە دەگرنەبەر تاوەکوو بزانن : ” کێ و چ کاتێک، سەردانی پڕۆفایلی فەیسبووکەکەیان کراوە و کێن ئەوانەی ڕۆژانە سەردانی فەیسبووکەکەی دەکەن “.
بەڵام ئایە هەموو ئەو ڕێگایانە دەتوانن بەدروستی پێمان بڵێن و دەستنیشانی ئەوکەسانە بکەن کە سەردانی پڕۆفایلەکانمان دەکەن، ئەی بۆچی تاکو ئێستا ئەم تایبەتمەندییە بەفەرمی لەلایەن فەیسبووک بەردەست نەکراوە، لەکاتێکدا بەکارهێنەرێکی زۆری تۆڕەکە خواستی هەیە لەبەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە.؟!

لەڕاستیدا، هیچ کام لەو پڕۆگرام و پێوەکراوانە، دروست نین و تەواو ناتوانن دەستنیشانی بکەن و بزانن کێ سەردانی پڕۆفایلی کێی کردووە، بەڵکوو هەندێکیان تەنها لە چوارچێوەی خودی پڕۆگرامەکە خۆیدا دەتوانن دەستنیشانی بکەن ئاخۆ کێ سەردانی کام پڕۆفایلەی کردووە ، واتا دەبێت ( ئەوەی کە دەیەوێت بزانێت کێ سەردانی پڕۆفایلەکەی کردووە + ئەوەی دەچێتە ناو پرۆفایی یەکێکەوە) هەردوولا هەمان پڕۆگرام و ئەپڵیکەیشن و پێوەکراوەکان بەکار بهێنن.!
وە ئەم پڕۆگرامانەش بە گشتی بۆ مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر بەکارهێنەران و هاککردنی پاسوۆرد و ئیمەیڵی فەیسبووک یان ڕێکلام کردن یاخود بڵاوکردنەوەی ڤایرەس و سیخوڕی کردن بەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەرەکان دروستکراون.

ئەوەی جێگەی سەرنجە، تاکوو ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک ئەو تایبەتمەندییەی زیاد نەکردووە ،  وە دژی هەموو ئەو ئەپڵیکەیشن و پێوەکراوەنەش دەوەستێتەوە کە بۆ ئەو مەبەستە بەکاردەهێنرێن، چونکە لەبەشی پاراستنی زانیاری باری کەسێتی بەکارهێنەرانیدا هاتووە دەڵێت: ” فەیسبووک بەهیچ شێوەیەک زانیارییەکانی بەکارهێنەر ئاشکرا ناکات” .

شایەنی باسە، لەبەشی ناوەندی یارمەتیدانی فەیسبووک بەوجۆرەی خوارەوە بەڕوونی وەڵامی ئەو پرسیارە دراوەتەوە و دەڵێت:
facebook profile visitor+  دەکرێت بزانم کێ سەیری پرۆفایلەکەمی کردووە . ؟
– ” نەخێر، فەیسبووک ڕێگە بەخەڵکی نادات بزانن کێ سەردانی پڕۆفایلەکەیانی کردووە … “

ئەنجام:-
ناتوانی بزانی کێ سەردانی پڕۆفایلی فەیسبووکەکەتی کردووە و کۆمپانیای فەیسبووک خۆی هیچ ڕێگەیەکی فەرمی دانەناوە.
بەهیچ شێوەیەک پڕۆگرام و پێوەکراو بۆ ئەو مەبەستە دامەبەزێننە سەر مۆبایل و کۆمپیوتەرەکانتان چونکە سەلامەت و دروست نین وە بەمەبەستی هاککردن و بڵاوکردنەوەی ڤایرەس و فایلی سیخوڕی و دزینی زانیاری بەکارهێنەران و ڕێکلام کردن دروست کراون.

.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.