سەرەتا بەناوی خوای گەورەو پیهرەبان

لەم بابەتە باسی ئەوە دەکەین کە چۆن وا لە (فـاستلینــك) بکەین کە تەنها یەک کەس بتوانێ کۆنێکتی بکات، یاخود دوو کەس بەڵام خۆت کەسەکە دیاری بکەی لەگەڵ ئەوەشدا هیچ پاسوۆردێکیشت دانەنابێ لەسەر فـاستلینـکەکەت.

ئەم کارە لەڕێگەی ناونیشانێك دەکرێ کە پێی دەڵێن (MAC Address) کە پێکهاتووە لە شەش بەشی ژمارەیی دوانەی جۆری (Hexadecimal) کە هەر ئامێرێک و ئەدرەسەکی تایبەتی هەیە.

١.سەرەتا لەڕێگەی ژمارەی (IP Address)ـی فـاستلینـکەکە دەچینە ناو ئادمینستەری فـاستلینـك، ئایپی سەرەتایی ئەگەر نەگۆریبێت بریتیە لە 192.168.1.1

٢.ئینجا کلیك لە بەشی (sittings) بکە و بۆکسێکت بۆ دەکرێتەوە کە داوای یوزەر و پاسوۆرد دەکا بۆ چونە ژوورەوە، کە بریتین لە ووشەی (admin) .1

٣.پاش ئەوەی ئوزەر و پاسوۆردەکەشت داخل کرد بەسەرکەوتووی لەلای راست بڕۆ سەر گرووپی (WLAN) و کلیك بکە، پاش کلیك کردن لیستێک هەڵبژاردنی تر لەژێرەوەی زیاد دەبێ کلیك لەسەر (WLAN MAC Filter) بــکە.

2 u 3

٤.ئینجا لەلای راست ١٠ بۆشاییمان هەیە لەسەرووی ئەویش هەڵبژاردنەکمان هەیە بەشیوەی لیست کە چەند کارێكی تێدا دەکرێ.. سەرەتا لەسەر (Disable)ــە بەڵام بیگۆرە بۆ (Allow).

٥.پاش ئەوەی هەڵبژاردنەکەت گۆرێ ئەوە ماك ئەدرەسی ئەو ئامێرەی کە دەتەوێ کۆنێکت ببێ لەگەڵ فـاستلینـکەکەت ئەوە لە یەکێك لەم بۆشاییان بنوسە هەرکامیان بێ کێشە نییە، وەکو ئەم وێنە.

2 u 3

پاشان لە خوارەوە (Apply)ـی کلیك بکە و کارەکەت بە سەرکەتوویی کرد.

بـــــەڵام زۆر ئاگادار بە لە نوووسینی ماك ئەدرەسەکە، ئەگەر بە هەڵەت نووسی لە کۆتایی ئەپڵایت کلیك کرد ئەوە خەتەکە دەپچڕێ و دەبێ ئامێرەکەت ڕیست(Reset) بکەیەوە یان بە ڕێگەی كێبڵ بچی چاکی بکەی.

پرسیار// چۆن ماك ئەدرەسی ئامێرەکەم بزانم؟

وەڵام//

-بۆ بەکار‌ینەرانی مۆبایلی سامسونگ بەم ڕێگایە دەزانرێ وەکو وێنەی خوارەوە

4

-بۆ بەکار هێنەرانی ئایفۆن یاخود ئایپاد بەم ڕێگایە دەزانرێ وەکو وێنەی خوارەوە

ras copyras

-بۆ زانینی ماك ئەدرەسی ویندۆزەکەت

6 copy

*ئەگەر کارەکانت تەواو کرد ئەوکات دەتوانی پاسوۆردیش لەسەر فاستلینکەکەت لابدەی چونکە تەنها ئەو ئامێرانە دەتوانم کۆنێکت بن کە خۆت دیاریت کردووە و ماك ئەدرەسەکەی نووسراوە.

بەهیوای ئەوەی توانیبم زانیاریەکم پێتان گەیاندبێ

ئامادەکردنی: محمد حبیب

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.