وەک دەزانین بەرنامەی فۆتۆشۆپ يەکێکە لە بەرنامە سەرکەوتووەکانی بواری دەستکاری کردن و چاککردنی وێنە، وە لە ئێستادا توانیویەتی  ببێتە يەکەمين بەرنامە لەو بوارەدا.

وە لە ئێستادا ئەو مۆبايلە هۆشمەندانەی سيستمی ئەندرۆيد يان ئای ئۆ ئێس ـيان لەسەرە لەلای خەڵکی گرنگييان پێدەدرێت و بەکارهێنەرێکی زۆريان هەيە، هەربۆيە کۆمپانياکان لە هەوڵی دروستکردنی ئەپ  و ياریی بەهێزدان بۆ ئەو دوو سيستمە.

5B4FD547-87F5-4314-93CC-0AAF2C2ECB23

15F718CC-576A-4FD0-9C60-1A31C1D1AA25

کۆمپانيای گووگڵی ئەمريکی چەندين ئەپی گرنگی بۆ ئەودوو سيستمە بەرهەمهێناوە کە تا ئێستا بەردەوامن وە  بەبێ بەرانبەر پێشکەشی بەکارهێنەرانی کردووە، يەکێک لەو ئەو ئەپانەی هاوشێوەی فۆتۆشۆپە و ناوی سناپ سید.

 

سناپسيد ئەپێکە لە بواری دەستکاری کردنی وێنەکاندا کاری پێدەکرێت و چەندين تايبەتمەندی گرنگ و بەهێز لەخۆدەگرێت، 

ئەم ئەپە بۆ ئەو ئامێرانە بەردەستە کە ئەو دوو سيستمەيان لەسەرە وەک ئەندرۆید و ئايفۆن و ئايپاد و ئێچ تی سی و سۆنی و چەندانی ديکەش.

ئەندرۆید گرتە بکە

ئایفۆن گرتە بکە

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.