لە ئێستادا کێبرکێیەکی یەکجار گەورە لە نێوان کۆمپانیا گەورەکانی بواری تەکنەلۆژیا هەیە و بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان بە خزمەتگوزاری و تایبەتمەندیە ناوەزەکانیان سەرەنجی زۆرترینی بەکارهێنەران بەلای خۆیان دا رابکێشن.
لە ئێستادا خزمەتگوزاری پەخشی راستەوخۆ بایەخێکی زۆری پێدەدرێت لەلایەن تۆڕە کۆمەڵآیەتیەکان و بەردوام لەلایەن خەڵکەوە بەکاردەهێندرێت.
دوای ئەوەی ماڵپەڕی فەیسبووک خزمەتگوزاری پەخشی راستەوخۆی زیاد کرد و توانی لە رێژەی بەکارهێنەران بەسەر یوتوب ی کۆمپانیای گووگڵ دا سەرکەوێت، بەڵام لەبەرامبەریشدا یوتوب بەردەواام لە هەوڵی ئەوەدایە کە تایبەتمەندی زیاتر و پێشکەوتوو تر زیاد بکات.
لە نوێترین راگەیاندراویشیاندا کە ئەمڕۆ بە فەرمی بڵاوکراوەتەوە خزمەتگوزاری پەخشی راستەخۆ بە شێوازی 4K بەردەست خست لە ڤیدیۆی توانا بەرز تا 60 fps (فرەیم لە چرکە).ئەمە لە کاتێکدایە کە خزمەتگوزاری پەخشی راستەوخۆی فەیسبووک بەرزترین توانای بریتیە کە کواڵیتی ڤیدیۆی 720 و توانا بەرز تا 30 fps (فرەیم لە چرکە).
ئەم کارەش دەبێتە پێشکەوتنێکی زۆر بەرز لە خزمەتگوزاری پەخشی راستەوخۆ لەلایەن یوتوبەوە.

 

pasted-image-02

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.