زۆرجار بەکارھێنەرانی کۆمپیوتەر کێشەی تۆمارکردنی دەنگیان ھەیە لە کاتی تۆمارکردنی یاخود بەکارھێنانی پڕۆگرامەکان پێویستیان بە تۆماری دەنگی یاخود تۆمار کردنی ڤیدیۆ و بەکارھێنانی سۆشیاڵ میدیا کێشەی گەیاندنی دەنگیان دەبێت ئەمەش بەھۆی نەبوونی مایکرۆفۆن.
لەم بابەتەدا ڕێگایەکتان پێ ئاشنا دەکەین کە لە ڕێگایەوە دەتوانن مۆبایلەکانتان پەیوەست بکەن بە کۆمپیوتەرەکنتان و وەک مایکرۆفۆن سودی لێ ببینن و کێشەی تۆمارکردنی دەنگ و گەیاندنی چارەسەر بکەن .
١-سەرەتا پرۆگرامی womicدا دەگرین بۆ کۆمپیوتەرەکانمان
لینکی داگرتنی پرۆگرامەکە
https://wo-mic.en.softonic.com/
٢-لە ھەنگاوی دووەم ئەپڵیکەیشنی womic بۆ سیستەمی ئەندرۆید دادەگرین
لینکی داگرتنی ئەپڵیکەیشنەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.wo.voice&hl=en
٣-دوای داگرتنی ئەپڵیکەیشنەکە بۆ پەیوەست کردنی مۆبایل بە کۆمپیوتەرەکانمان پێویستە ئەپڵیکەیشنەکە بکەینەوە دواتر چەند ھەڵبژاردێکمان پێ دەدات لەوانە بلوتوث و یو ئێس بی و وای فای مان پێ دەدات، دواتر بلوتوث ھەڵدەبژێرین.
٤- دواتر دەچینە settings دواتر کۆمەڵێک ھەڵبژاردنمان پێ دەدات ئێمە Mic ھەڵدەبژێرین
٥-دواتر دەچینە سەر بەشی سەرەکی ئەپڵیکەیشنەکەو کلیک لەسەر Start دەکەین
٦-دوای ئەنجام دانی ئەو ھەنگاوانەی پێشوتر دەچینە سەر پرۆگرامەکە لە کۆمپیوتەرەکەمان دواتر جۆری بلوتوث و مۆبالەکەمان ھەڵدەبژێرین و کلیک لەسەر ok دەکەین
٧- پاشان دەبینین بە شێوەیەکی سەرکەوتوو مایکرۆفۆنی مۆبایلەکانمان پەیوەست بوو بە کۆمپیوتەرەکانمان و دەتوانین بە شێوەیەکی سەرکەوتوو تۆماری دەنگی ئەنجام بدەین.
*ئەم بابەتە ئامادەکراوە لە لایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن