له ئێستادا په‌خشی ڕاسته‌وخۆ یه‌كێكه له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه زۆرترین ئاماژه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كانی له‌سه‌ره و هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌ره له هه‌ر تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی.
دوێنێ ئینستاگرام به فه‌رمی په‌خشی ڕاسته‌وخۆی له ویلایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ردوو سیسته‌می ئای ئۆ ئێس و ئاندرۆید زیاد كرد و له ڕۆژانی داهاتووشدا له هه‌موو جیهان ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه نوێیه ده‌خاته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانی.
دوای ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران له ڕێگای نوێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئینستاگرام له مۆبایله‌كانیان ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌یان لا به‌رده‌ست ده‌بێت له شوێنی كامێرا هه‌ڵده‌ستن به ده‌ست پێكردنی په‌خشی ڕاسته‌وخۆ و دوای ته‌واوبوونی په‌خشه‌كه ڕاسته‌وخۆ ڤیدیۆیه‌كه ده‌چێته ناو په‌ڕه‌ی شه‌خسی خاوه‌نی په‌خشه‌كه و دوای ٢٤ كاتژمێریش ڤیدیۆیه‌كه ده‌سڕدرێته‌وه.
لێره‌دا به شێوه‌ی ڤیدیۆ ته‌واوی زانیاری و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی په‌خشی ڕاسته‌وخۆ له ئینستاگرام خراوه‌ته ڕوو
زیادكردنی په‌خشی ڕاسته‌وخۆی ئینستاگرام دوای ئه‌وه دێت كه له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌ڵستا به زیادكردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه.