پانۆراما وەکو بنەماکانى ووشه واتا سەیرکردنی تەواو یان پیشاندانى تەواو لە زۆر بوارەکانى ترى سینەمایى سوود لەو شێوازە وەر ئەگرن بۆ تێرکردنى چاوى بینەر بە ماوەى پیشاندان و قوڵى پیشاندان کە لە فۆتۆگرافیدا بریتییە لە پیشاندانى روویەرێکى فراوان ئەمەش بە گرتنى چەند وێنەیەک ئەم کردارە ئەنجام دەدرێت .

– چۆن ئەتوانین وێنەیەکى پانۆراما بگرین ؟

هەندێ لە کامیرا دیجیتاڵەکان ئەتوانین لە ڕێگەى مۆدى (PANORAMA MODE ) وێنەکەمان بگرین ئەویش ئاسانکارى کردووە کە لە ڕیگەى هێلێکەوە ئاراستەى جولەکەت بۆ دیارى ئەکات ئەتوانى بە هۆى جوڵەیەکى رێکەوە وێنەیەکى پانۆراما بە دەست بێنیت .

لە کامیراى DSLR چۆن وێنەى پانۆراما بگرین ؟
هەندێ خاڵ هەیەی پێویستە رەچاوى بکەین …
– پێویستە لەسەر مانوێڵ ( Manuel ) وینە بگرین بۆ ؟

1- بە هۆى بوونى جیاوازى روونکاى لە نیوان وینەکاندا کە دەتوانى بە ئاسانى کۆنترۆلى جیاوازى رووناکیەکان بکەى زۆر کات توشى ئەم کێشەیە دەبین کە لە ناو ئەو وێنانەى گرتومانە یەکێ لە وینەکان روونکاى زیاترە یا کەمترە لە کاتى گۆرینى ئاراستەى وینەکەت تووشى ئەم کێشەیە دەبیت بۆیە پێویستە بە مانویل وینەکان بگرین .

– وێنەکان بەRAW بگرین یان JPEG ؟
ئەمەیان ئەکەوێتەوە سەر جۆرى کامیراکەت و میمۆرى کامیراکەت چونکە پانۆراما پیک دێت لە کۆمەڵێ وینە ئەگەر بە RAW وێنەکان بگریت پێویستە میمۆرى کامیراکەت کەمێ بەرز بیتَ لە هەمان کاتدا RAW ئەتوانین بەو شیوەیەى خۆمان ئەمانەوى ریکخستى هەموو رووناکى و هاوسەنى Over Exposure و هەندێ هاەوسەنگى تر دواى گرتنى وێنەکە بە ئاسانى چارەسەر بکەین بەَڵام هەندێ لە فۆتۆگرافەرەکانمان کە کردارەکانى ئیدێت بەکار ناهینن بۆیە پێویستە بە JPEG وێنەکانیان بگرن .

– Tripod
بۆ وێنەى پانۆراما پێویستیمان بە تریپۆد ( سێ قاچ ) هەیە بۆ ئەوەى هیچ گۆرانکارى لە جوڵە نەکریت لە کاتى جوڵانى گۆشەى کامیراکە چونکە هەر جولەیەک و بەرز و نزمیەک کار دەکاتە سەر گشت وێنەکانى ناو پانۆراماکەت . وا باشترە ئەو جانتایەى لاتە بیخەیتە سەر قاچەکانى تریپۆدەکەت بۆ ئەوەى هیچ پاڵە پەستۆیەکى هەوا کارى تی نەکات یان با یەکى خیرا بیت لەوانەیە گۆشەى دیارى کراوت لێ بشێوینێ .

– ئاسۆیى یان ستونى ؟
ئەمە کێشەى زۆربەى فۆتۆگرافەکانە کە ئایا چۆن دەست بکەن بە وێنەگرتنى پانۆراما بە بارى پانتایى ( ئاسۆیى ) یان بە بارى درێژى ( ستونى ) باشترین جۆر بارى ستونى یە چونکە پانتایى زیاتر بە دەست ئەهینیت هەم لەبەشى سەرەوە هەم لە بەشى خوارەوە بەم شێوەیە جوانتر بەر چاوى بینەر ئەکەویتَ وە کوالیتى بەرزتر ئەبیت چونکە ژمارەى وینە لیکدراوەکانى زیاتر ئەبیت ژمارەى وینەکان زیاتر ئەبن لە 7 وێنە پێچەوانەى بارى ئاسۆیى کە ژمارەى وێنەکانى کەمتر ئەبن ناتوانین پانتاییەکى تەواو دەستەبەر بکەین لە سەرەوە و لە خوارەوە ى وینەکاندا .

– پێش گرتنى وێنەکان ئاگادار بە ..
پێش ئەوەى دەست بکەیت بە گرتنى وینەکان و ئاراستەى کامیراکەت دیارى بکەى پێویستە گۆشەیەکى گونجاو هەڵبژێریت بۆ ئەوەى ژمارەى وێنەکانت دیارى بکەیت کە ئەویش بە هۆى دیارى کردنى خاڵى سەرەتا و خاڵى کۆتایى وینەکان ئەبیت .

– لە لاى ڕاستەوە یان لەلاى چەپ دەست ئەکەى بە وێنە گرتن ؟
ئەمەش کیشەیەکى ترە فۆتۆگرافەر تۆشى قەلەقى دەکات لە کاتى وێنە گرتنى پانۆراما بۆیە لەگەلم بن با بزانین کامیان هەلبژێرین . جگە لەوەى ئێمە ئەو ئەزانین کە چاوى بینەر سەرەتا بە ڕێژەى 65% خیرایى بینین لە لاى چەپەوەیە بۆیە بۆ کۆنترۆلکردنى ئەو هیلانەى ئەکەونە ناو رووبەرى وینەکەوە پێویستە لەلاى چەپەوە دەست پیبکەین بۆ لاى ڕڕست . هەندى حاڵەت هەیە لە Art کە لە لاى راستەوە بۆ چەپ دەست پیدەکات ئەمیش لەبەر چەند هۆکاریکە :
1- تیژى گەرمى ڕەنگەکان بەرەو لاى چەپ ئەرواتەوە .
2- هیچ هێلێکى تیدا نیە ئەم جۆرە وێنانە .

– خێرایى ..
خێرایى زۆر گرنگە مەبەستمان چیە لە خێرایى ؟
واتە مەوداى کاتى نێوان وینەکان کەمترین مەوادا بیتَ بۆچى ؟
چونکە خیرایى جوڵەى خۆر لە ماوەیەى کەمتر لە چرکەیەکە زۆر جار بینیومانە وێنەى یەکەم لەگەڵ وێنەى سێیەم دا لە رووى سێبەر و رووناکى جیاوازى زۆریان هەیە شیوە و دیکارتى وێنەکانمان ئەشێوێنى بۆیە پێویستە خیرابین لە کاتى گرتنى وینەکانى ناو پانۆراکەمان بۆ ئەوەى هیچ بەربەستێکى سرووشتى کارى تێ نەکات .

– چۆن کە وێنەى یەکەم ئەگریت و ئەچیتە وێنەى دووەم ؟
1- بە هۆى بینینەوە کە ئەو پانتاییەت گرت و دواتر لە خاڵیکى نزیکى کۆتا خاڵى وێنەى یەکەمەوە دەست ئەکەى بە گرتنى وێنەى دووەم بە هەمان شێوە بۆ وێنەکانى دیکەش .
2- بە هۆى ئەو تریپۆدەى کە کامیراکەتى لەسەردانراوە . بەم شێوەیە لەگەڵم بن ..
کامیراکەم لە ئاستى قاچى لاى چەپى تریپۆدەکەت دابنێ ئینجا وینەیەک بگرە و بۆ وێنەى دووەم بۆ لاى راست بیجوڵێنە لە نێوان قاچى یەکەم کە وینەى یەکەمت لیگرت بۆ قاچى دووەم کە بۆى دەچیت لەو نیوانەدا وێنەى دووەم ئەگریت بۆ وێنەى سێ یەمیش ئاراستەى قاچى دووەم بەم شێوەیە بەردەوام ئەبیت تا هەموو وێنەکانت تەواو ئەکەیت ..

بەم شیوەیە کردارى وێنەگرتنى پانۆرامەکەمان بە سەرکەوتوویى ئەنجام درا

Travel_Photography_Blog_Hawaii_Sunrise_Over_Hanauma_Bay_Panorama_2-L wfproduce 11057749_1189488927743743_8833720352272111543_n 11057893_1188527527839883_1785095445340506661_n

ئامادەكرنی : ئاسۆ كەریم

فێركاریەكانی بەشی فۆتۆگرافی ، بە هاوكاری ڕێكخراوی كوردستان فۆتۆ بڵاو دەكرێتەوە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.