بێگومان زۆربه‌مان ئه‌و پرسیاره‌مان لا دروست بووه که کاتێک بمانه‌وێت مۆبایلێک بکڕین چۆن بزانین ئۆرجیناڵه یان ساخته‌یه (فه‌یک)ـه
له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین کۆمه‌لێک ڕێگاتان بۆ بخه‌ینه پێشه‌وه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌چن بۆ دوکانێک بۆ کڕینی مۆبایلێک
پێش ئه‌وه‌ی بچینه ناو باسه‌که یه‌که‌مین شت که یادتان بێت هه‌رگیز مۆبایلێک مه‌کڕه گرتنی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت لای خۆمان پێی ده‌لێن زه‌مان
وه گه‌ریش مۆبایلێکت کڕی گرنتی له‌گه‌ڵدا بوو مه‌رج نیه ئه‌م مۆبایله ته‌واو جێگای بڕوا بێت پێویستی به کۆمه‌لێک پشکنین هه‌یه
یاخود مۆبایلێکی ده‌ستی دوو ئه‌کڕیت چۆن بزانین که ئه‌م مۆبایله ساخته نیه و به‌که‌ڵکی کارکردن دێت
هه‌روه‌ک چۆن له دوکانێک گه‌ر مۆبایلێک بکڕیت گرنگه زه‌مانی له‌گه‌ڵدا بێت به‌وجۆره‌ش گرنگه کاتێک مۆبایلێکی ده‌ستی دوو ده‌کڕیت کارتۆنه‌که‌ی مابێت و له‌گه‌ڵیدا بێت
له‌به‌ر سێ هۆکار چونکه :
– ڕه‌نگه مۆبایله‌که Refurbished بێت واته چاکرابێته‌وه به‌شه‌کانی گۆرابێت
– مۆبایلێکی کار کردووت پێده‌ده‌ن له جێگای دانه‌یه‌کی نوێ
– مۆبایلێکی ساخته بێت که لای خۆمان پێی ده‌لێن مۆبایلی سینی
یه‌که‌مین رێگا : بۆ جیاکردنه‌وه‌یان
نرخی مۆبایله‌که : پێش ئه‌وه‌ی مۆبایلێک بکڕیت زۆر باشه له ماڵپه‌ره جیهانیه‌کان و زۆر که‌س و یاخود هه‌ندێک به دوکانه‌کانی بازاردا بگه‌رێین بۆ زانینی نرخه‌که‌ی گه‌ر به نموونه مۆبایلێک نرخه‌که‌ی ٧٠٠ دۆلار بێت له دوکانێک ئه‌لێت به ١٠٠ دۆلار یاخود ٢٠٠ دۆلار واته به برێکی زۆر که‌متر له نرخی خۆی ئه‌مه له پیاوه‌تی خۆی ئه‌م نرخه‌ت پێ نالێت به‌ڵکو ئه‌م مۆبایله ساخته‌یه ئه‌یه‌وێت بیدات به به‌رێزتان له‌رێگایه‌وه برێک پاره سه‌رف بکات تۆش خه‌ساره‌تێکی زۆرت لێده‌که‌وێت هه‌رچه‌نده مه‌رجیش نیه هه‌موو کاتێک نرخیان هه‌رزان بێت ڕه‌نگه هه‌ندێک جار به نرخێکی ئێجگار زۆر پێتی بده‌ن و ساخته‌ش بێت به‌ڵام هه‌میشه ئه‌وه بزانه ئه‌وانه‌ی نرخیان که‌مه به‌که‌ڵک نایه‌ن
دووه‌مین رێگا: ئه‌و مۆبایله‌ی که له‌به‌رد‌ه‌ستدا شتێکی هه‌یه پێی ده‌لێت IMEI
سه‌ر وێنه‌که بۆ زانیاری ده‌رباره‌ی IMEI که چیه
هه‌ر مۆبایلێک له دوکانێک یاخود ده‌ستی دووش بێت ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێرت پێده‌دات تاوه‌کو بتوانی له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌ر به دڵت نه‌بوو یاخود عه‌یبێکی نه‌بوو بۆی به‌ریته‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا له به‌شی PHONE ـی مۆبایله‌که‌دا واته ئه‌و شوێنه‌ی که ژماره‌ی مۆبایله‌کانی تێدا ئه‌نووسیت بۆ په‌یوه‌ندی پێوه کردن به که‌سێکه‌وه له‌وێدا بنووسه # 06 #* دوات نووسینی کۆدێکت پشان ئه‌دات که کۆمه‌لێک ژماره‌یه وه‌ک ئه‌مه‌ی سه‌ر وێنه‌که :
‘
ئێسته ئه‌م کۆده به‌راورد بکه به‌و کۆده IMEI ـه‌ی له‌سه‌ر کارتۆنی مۆبایله‌که هه‌یه
گه‌ر وه‌کیه‌ک بوون ئه‌وه هه‌نگاوێک نزیک بووینه‌وه‌ی له‌وه دڵنیابینه‌وه مۆبایله‌که‌مان ساخته نیه
گه‌ر وه‌کیه‌ک نیه ئه‌وه ئه‌م مۆبایله ساخته‌یه و کراوه‌ته نێو کارتۆنێکی مۆبایلێکی ئۆرجیناڵه‌وه
وه خالێکی تریش ئه‌توانی له رێگای ماڵپه‌ری http://www.imei.info/ ـه‌وه IMEI مۆبایله‌که‌ت داخڵ بکه‌یت گشت زانیاریه‌کانت پێ بدات که ئاخۆ ساخته‌یه یاخود ئۆرجیناڵه
(مه‌رجیش نیه لێره‌دا مادام وه‌ک یه‌ک نین ساخته بێت به‌رده‌وامی به هه‌نگاوه‌کانی دواتر بده که له بابه‌ته‌که‌دا بده بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ت)
رێگای سێیه‌م : مۆبایله‌که پاتریه‌که‌ی پڕ بکه و دواتر هه‌ڵی بکه‌وه به گشتی ئه‌و مۆبایلانه‌ی که ساخته‌ن خاویه‌ک به کارکردنه‌وه‌یانه‌وه دیاره وه‌ک خاوی له‌مسی مۆبایله‌که دیقه‌ی کوالێتی ناشرینی مۆبایله‌که وه زۆر رێگای تر گه‌ر پێش ئه‌وه‌ی مۆبایله‌که بکڕیت به ده‌ست که‌سێکی تره‌وه بینیبێتت هه‌ست پێ ئه‌که‌یت ئه‌م جۆره‌ی کڕیوه هیچ له‌وه ناچێت که دیوته یاخود گه‌ر نه‌شت دیوه ئه‌توانی به گه‌ڕان له سێرچی یوتیوبدا ناوی مۆبایله‌که بنووسه به‌م جۆره به نموونه گه‌ر مۆبایلی گالاکسی ئه‌ی ٥ـێکی ٢٠١٧ سه‌یر بکه‌ن له یوتویبدا ئه‌وه ئه‌نووسین UNBOXING GALAXY A5 2017 واته ته‌نها وشه‌ی UNBOXING زیاد بکه له پێش ناوی مۆبایله‌که‌دا وه له ڕوانگه‌ی ڕووکاریه‌که‌یه‌وه هه‌رده‌م و زۆربه‌ی جار ڕووکار‌ی مۆبایله ساخته‌کان له مۆبایله ئۆرجینه‌ڵهکان جیاوازتره بۆیه له رێگای سه‌یرکردنی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌وه له یوتویب ئه‌توانی دڵنیابیته‌وه له ڕووکاره‌که‌ی که ساخته نیت به به‌راورد کردنیان , به‌تایبه‌ت جێگاکانی وه‌ک کامێرا ولایه‌کانی مۆبایله‌که و شێوازی دوگمه‌کانی پێوه‌یه‌تی هه‌رچه‌نده سه‌یرکردنی ڤیدیۆیه‌ک ناتوانێت رێژه‌ی ٪١٠٠ دڵنیایه‌ت پێ ده‌دات باشترین شت ئه‌وه‌یه مۆبایلێکی تر بهێنێ که لێی دڵنیابیت هی که‌سێکی نزیکت بێت بتوانی به ده‌سته‌کانی خۆت به‌راوردیان بکه‌یت و بگه‌یت به ئه‌نجامێک به‌ڵام گه‌ر نه‌بوو ئه‌وه رێگای ڤیدیۆیه‌کانی یوتویب سود وه‌ربگره
(هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ساخته‌کان ده‌قا و ده‌ق وه‌ک ئۆرجیناڵه‌که به‌ڵام زۆربه‌شیان جیاوازن له ڕووکار‌ی سیسته‌مه‌وه له ئۆرجیناڵه‌که ئه‌وه‌ش هۆکارێکی تره بۆ ناسینه‌وه‌یان )
هۆکاری چواره‌م : (ئه‌م رێگایه زیاتر بۆ ئه‌ندرۆیده ) سود وه‌رگرتن له پرۆگرامی AnTuTu یه‌کێکه له پرۆگرامه ناوازه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی مۆبایلی ساخته ئه‌ویش به به‌راورد کردنی رێکخستنه‌کانی ناوه‌وه‌ی مۆبایله‌که‌ت وه کۆدی IMEI ـه‌که‌ت تاوه‌کو پێت بلێت مۆبایله‌که‌ت
سه‌ره‌تا پرۆگرامه‌که دابگره له گۆگڵ پله‌ی یاخود له لینکی ده‌ره‌کی
دوای داگرتن و ئینستۆڵکردنی ئێسته پرۆگرامه‌که بکه و مۆبایله‌که‌ت په‌یوه‌ستی ئینته‌رنێت بکه
دواتر به‌شی START دابگره
دواتر لێره‌دا پێویستمان به کۆمپیوته‌رێک ده‌بێت که لێیه‌وه ماڵپه‌ری y.antutu.com
بکه‌ینه‌وه له‌وێدا کۆدێکی QR پشان ئه‌دات
وه مۆبایله‌که‌شمان ئه‌چێته سه‌ر دۆخی کامێرا پێویسته له‌و ساته‌دا کامێرای مۆبایله‌که‌تان بخه‌نه سه‌ر ئه‌و کۆده QR ـه‌ی سه‌ر شاشه‌ی کۆمپیته‌ره‌که‌ت بۆ ماوه‌یه‌ک چاوه‌رێک بکه ئه‌بینی ئه‌نجامه‌که‌ی پێده‌لێت
گه‌ر وشه‌ی GOOD پشان دا واته مۆبایله‌که‌ت هیچ کێشه‌یه‌کی نیه و ساخته نیه
گه‌ر له‌مجۆره نووسیانه‌نه‌ی نیشان دا واته مۆبایله‌که‌ت کێشه‌ی تێدایه و به‌که‌ڵک نایه‌ت (سه‌ر وێنه‌که)
به‌ڵام هێشته ماوه رێگه‌ی تریش تاقی ئه‌که‌ینه‌وه تاوه‌کو دڵنیابینه‌وه زیاتر که ئاخۆ ساخته‌یه یاخود ئۆرجیناڵه
ئێسته پرۆگرامێکی تر داده‌گرین به ناوی CPU -Z : بۆ داگرتن کلیک لێره بکه
پرۆگرامه‌که بکه‌وه ده‌بینی وردترین زانیاری سه‌ر مۆبایله‌که‌ت پێده‌لێت له ڕوانگه‌ی گشت تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیه‌وه
ئێسته پرۆگرامه‌که بکه‌وه وه‌ک ئاماژه‌م پێدا پێت ئه‌لێت ڕام و پرۆسێسه‌ر گشت زانیاریه‌کانی نێو مۆبایله‌که‌ت پێ ده‌لێت
ئێسته له‌به‌شی DEVICE ئه‌و پرۆگرامه‌که‌دا لاکێشه‌ی سه‌ره‌تا ناوی مۆبایله‌که‌ت و مۆدێله‌که‌ی نووسراوه ئه‌و ناوه و مۆدێله‌که‌ی له‌به‌ر بکه
دواتر ماڵپه‌ری GSM ARENA بکه‌وه له‌وێدا به‌دوای مۆبایله‌که‌تدا بگه‌رێ دوای ئه‌وه که دۆزیته‌وه ئه‌توانی ببینیت به پێی جۆری مۆبایله‌که‌ت تایبه‌تمه‌ندی ستاندارتی مۆبایله‌که‌ت پشان ئه‌دات ئێسته کاتی به‌راورد کردنیان لێره‌دا چوار به‌ش زۆر گرنگه له‌وانه‌ش رام و پرۆسێسه‌ره له به‌شی SOCـی پرۆگرامی CPU – Z گشت زانیاریه‌کانی تێدایه تۆ پێویستت به چوار زانیاریی زۆر گرنگه له‌وانه‌ش یه‌که‌م خانه‌ی که ئاماژه به پرۆسێه‌ری مۆبایله‌که‌ت پێ ده‌لێت دواتر به‌شه‌کانی GPU و RESOULTION مۆبایله‌که‌ت وه ڕام و بیرگه‌ی ناوه‌کی مۆبایله‌که‌ت به‌رامبه‌ری تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی مۆبایله‌که‌ت که له ماڵپه‌ری GSM ARENA پشان ئه‌دات به‌روارد بکه گه‌ر وه‌ک یه‌ک بوون دووباره پیرۆزه رێگه‌یه‌کی تر بۆ دڵنیابوونه‌وه که مۆبایله‌که‌ت ساخته نیه به‌ڵام گه‌ر وانه‌بوو وه‌ک یه‌ک نه‌بوون به‌داخه‌وه خاڵێکی تر زیاد بوو که وات لێبکات که مۆبایله‌که‌ت ساخته‌یه
رێگای پێنجه‌م : تێست کردنی به‌شه‌کانی مۆبایله‌کانمان له‌رێگای کۆدی (#* 0 #*) ـه‌وه‌ا
له‌م به‌شه‌دا زۆر به‌شمان بۆ ئه‌کرێته‌وه بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی مۆبایله‌که‌مان زۆربه‌ی مۆبایله ساخته‌کان ئه‌م لیسته‌یان به ته‌واوی کار ناکات بۆیه ئه‌میش رێگایه‌که دووباره بۆ ناسینه‌وه‌یان بۆیه سودی زۆرێکی ده‌بێت بۆتان بۆ ناسینه‌وه‌یان
(به‌مزووانه له بابه‌تێکدا له تێک ئایدا به‌ته‌واوی ئه‌م به‌شه ڕوونده‌که‌ینه‌وه )
له کۆتایدا دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو رێگاکانت تاقیکرده‌وه ئه‌گه‌یته یه‌ک ئه‌نجام یاخود ساخته‌یه یاخود ئۆرجیناڵه به‌مجۆره‌ش دڵنیا ئه‌بیته‌وه له‌و مۆبایله‌ی که کریوته ئێمه ته‌نها کۆمه‌لێک رێگای خێرامان بۆ گرتنه به‌ر کۆمه‌لێک رێگای تریش هه‌یه له بابه‌ته‌کانی داهاتوودا باسیان ئه‌که‌ین ، بۆیه ته‌نها یه‌ک یه‌ک ئامۆژگاری بچووک هه‌رگیز مۆبایل بێ دڵنیایی (گرنتی) مه‌کڕه وه له‌گه‌ڵیشیدا ئه‌م تاقیکردنه‌وانه‌ی بۆ بکه چونکه به‌ڕاستی پێویسته