ئیسلام ، دروستکەری کۆمەڵەی هاوڕەگەزخوازان
کۆمەڵگەی ڕۆشنبیری کوردی و شەڕی جیناتە حەوت ڕەنگەکان ، ماوەی دوو ساڵە دیاردەیەک سەری هەڵداوە بە شێوازێکی چڕ خەریکە لەپەرەسەندایە لە نێو میللەتەکەماندا کە پێی دەوترێ (هاوڕەگەزبازی) گومانی لەسەر نییە کە ئەوانەی تووشی ئەم حاڵەتە بوون هەموویان شەڕیانە لەگەڵ جیناتەکانیان و گوایە تاوانی ئەوان نییە کە ئاوا دروست کراون ، کوردە فەوتاوەکەش بەهۆی بێ ئاگایی لە هەموو ڕوویەکەوە دژایەتی و پاڵپشتی ئەم کۆمەڵەیە ئەکەن و بەشێکی زۆریان تاکو ئێستا بوونەتە قوربانی دەستی داب نەریتە کۆنەکەی باو و باپیران کە لە %95 ـــیان بە تەواوەتی لە ئیسلام حاڵی نەبوون و وێڵی چەک و کوشت و کوشتار بوون ، ئەمە بەلایەک نامەوێ شەڕی هیچ لایەک بکەم تەنیا یەک پرسیارم هەیە لە دروستبوونی ئەم دۆخە ، ئەویش ئەوەیە کە ئایا بە ڕاستی کێ هاوڕەگەزبازی دروست کرد یان دروست ئەکا؟ خوا یاخوود ماسۆنیەت و بازرگانانی مافی ئافرەت؟!
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ چەندان هەزار ساڵ پێش ئێستا ئەبینین یەکەم کۆمەڵە کە کاری هاوڕەگەزبازیان ئەکرد قەوم و دەستە و تاقمی (لوط) علیە سلام بوون کە قورئانی پیرۆز لە سوڕەی (الشعراء) ئایەتی 160-183ـــی جوزئی 19ـــە جەختی لەسەر ئەکاتەوە کە چۆن دوای شکاندنی فرمانی خوا لەلایەن قەومی لوط علیە سلامەوە خوا سزایێکی هەتا هەتاییان بەسەردا سەپاند و دار و دەستە و ڕیشەی قەومەکەی لەسەر زەوی دەرهێنا و سڕیەوە لێردا زۆر بەڕوونی دیارە کە هیچ شتێک نییە بە ناوی جینات و هۆڕمۆنی نادروست و دوو لایەنە ، خوا لە قەومی لوط بگرە لە خێزانی لوط خۆش نەبوو کە پشتکیری قەومەکەی ئەکا بەتەمان لە ئێوە خۆش بن کە کارێکی نەفرینلێکراو دووبارە ئەکەنەوە؟ بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی هاوڕەگەزخواز و لەشفرۆش و تێکدانی شیرازە و عەقڵ لەسەر دەستی نەوەیەکی نەفام و جاهیلی دوور لە دین ، هەموو ئەمانەش دووبارە و سێ بارەش ئەیدەم ناو چاوی (بازرگانانی پارێزەری مافی سێکسخوازی ژنان) و دەزگاکانی زاو زێ (دایک و باوک)ـــە بێ دەسەڵاتەکانی کۆمەڵگا کە بەناو ئامرازی دایک و باوکیان داوەتە پاڵ خۆیان و جگە لە زاو و زێ هیچی تریان لێ چاوەڕوان ناکرێ بە گشتی یانی وەک کەروێشێک تەنیا و تەنیا توانای زاو و زێیان هەیە و هیچ مەسئولیەتێک ناکێشنە سەر شان و باڵیان ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە هەموو ئەوانەی جیناتیان تێک ئەچێ پەروەردەکراوی دەستی ئینتەرنێت و مۆبایل و تیکتۆکی بێ ساحێبن نەک دایک و باوک!!
سەیرەکە لەوەدایە ئەم ڕێکخاوە فیمینیزمانە هەرچی ئەکەن ئەیخەنە ژێر باڵی حیجاب و ئاڵای ئیسلامەوە نامەوێ لەسەر هیچ کەسێک بدوێم بەڵام بە دیاریکراوی بڵێم ئەوانە بە دوای تێکدانی ماڵ و شیرازەی خێزانن نەوەک بنیادنانەوەی کۆمەڵگە ئەوانە ئامانجیان زیادکردنی ژمارەی بێوەژن و لەشفرۆش و هاوڕەگەزخوازە بۆ تێکدانی کۆمەڵگە و شیرازەی خێزان بە دیاریکراوی بڵێم ئەم ڕێکخراوە داخوازیکارانەی مافی سێکسخوازی چاویان بڕیوەتە تاک بە تاکی ماڵان نەبادا پیاوێک بە ژنەکەی بڵێ ئۆففف تاکو ژنەکە ڕاکێشن و بیکەن بە بێوەژنێکی بەڕەڵا و لەملاشەوە کە ئەکوژرێ پشتی تێ ئەکەن و ئەیخەنە ئەستۆی داب و نەریتی کۆمەڵگەی کوردی و ژێر باڵێ ئیسلام کە گوایە ئایینێکی توندڕەومان هەیە ، بێگومان هەموو ئەمانە تاوانی دەزگاکانی زاو و زێیە کە هێشتا مناڵ بە تەواوەتی توانای قسەکردنی نییە لە من تۆی شارەزایەکی تەکنەلۆژیا زیاتر لە بەکاردهێنانی مۆبایل و ئامێرە بەڕەڵاکان ئەزانێ و بە کورتی هەر لە مناڵیەوە لەگەڵ جەستەی ڕووت و گۆرانی بەیبی شارک کە عەسلەن سوودی نییە بۆ گەشەکردنی مێشکی گەورە ئەبێ تاکو ئەگاتە ئاست گۆرانیە هەوەسخوازەکانی ئەم سەردەمە و ئیتر ئەستەمە کە دووبارە ئەم مێشکەی کە 20 ساڵ لەگەڵ میوزیک گەورە بووە بیخەیتەوە سەر سککەی قورئان و سوونەتی محمد (علیە صلاة و وسلام) هەر ئەم هۆکارەش ئەبێتە هۆی پەیدابوونی هاوڕەگەزخوازان بێگومان هۆڕمۆنێک بە پیاوانە گەورە نەکرێ بە گەورەیی حیزی لێ دەرەچێ خۆ قابیلە ئەولیائی لێ دەر ناچێ.
ئەمە هەموو بەلایەک کۆمێنتی خوشکێکتان بۆ ئەخوێنمەوە کە لە پۆستێکی مامۆستایێکی دیاری ئایینی کە باسی پەروەردەکردنی منداڵی ئەکرد بە دیاریکراوی کچان: نووسیبووی (ئەسڵەن من کچەکەم یەکەم جار فێرە ڕەقس ئەکەم ئینجا قورئان) وەک ئەوەی دادەم قسەیەکی زۆر مووهیمی کردبێ ، جارێکی تریش داوا لە دایک و باوکان ئەکەم گەر بە خۆیانا نەچنەوە ئیتی ڕەگەزێ نامێنێ بە ناوی (المذکر) ئەوە بانگی اللە ـــش بەدوایدا هات…