ساڵی 2017 ڕەنگە ساڵێکی زۆر خراپ بێت بۆ کۆمپانیای ئەپڵ، ئەوەش لەبەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ئایفۆن ئێکس و کێشەی نوێکرنەوەی ڤێرژنی IOS 11 کە تا ئێستا کۆتایی پێنەهاتووە.
بەڵام ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ خەریکە هەڵەیەکی گەورە دەکات ئەوەیش بە نیازە لە ساڵی داهاتوو بە ئەنقەست خێرایی مۆبایلە کۆنەکانی ئایفۆن خاو بکاتەوە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران ئایفۆنە نوێیەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بکڕن.

سێ ڕۆژ پێش ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی ڕایگەیاند دەست دەکەن بە خاوکردنەوەی ئامێرە کۆنەکانی ئایفۆن بەبێ ئاگادار کردنەوەی بەکارهێنەران بێ ئەوەی قەرەبوویان بکەنەوە.
ئەوەش وای کردن چەند بەکارهێنەرێکی ئامێری ئایفۆن بە نوێنەرایەتی ملیۆنان بەکارهێنەری ئایفۆن داوای یاسایی لەسەر کۆمپانیای ئەپڵ تۆمار بکەن لە هەر یەک لە دادگایەکانی ویلایەتەکانی کالیفۆرنیا و نیویۆرک و ئیلینۆی.
بە تۆمەتی ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵ بە ئەنقەست فێڵ لە بەکارهێنەرانی دەکات وە داوای قەرەبوو کردنەوەش دەکەن.

لەلایەکی ترەوە بۆیەکەم جار کۆمپانیای ئەپڵ دانی بەوە دانا کە لە ساڵی ڕابردوو کاتێک کە نوێکردنەوەی سیستەمی وەگەرخەر بۆ ئایفۆنەکانی 6 و 6S ئایفۆن 7 ناردووە تایبەتمەندی (خاوکردنەوەی) زیاد کردووە بەوەش هێزی پاتری کەمتر دەنێردرێت بۆ پڕۆسێسەر بەوەش پڕۆسێسەری ئامێرەکان دەست بە خاوبوونەوە دەکات ئەوەش تەنها ئامێرە کۆنەکانی ئایفۆن دەگرێتەوە.

هەروەها ئەپڵ ئاماژەی بەوە دا ئەگەر تایبەتمەندی خاوبوونەوە لەسەر ئامێرەکانی ئایفۆن جێبەجێ نەکەن ئەوە دەبێتە هۆی لەناوبردنی پاتریەکەی کە ئەوەش وا دەکات بەرداوام و خودکارانە مۆبایلەکان بکوژێتەوە. کۆمپانیای ئەپڵ ئەو کێشەیەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەکارهێنەران بۆ ماوەیەکی زۆر ئایفۆنەکان بەکار دێنن کاری پێدەکەن بێ پشوودان بە ئامێرەکانیان.

شایەنی باسە تا ئێستا 8 داوای یاسایی لەسەر کۆمپانیای ئەپڵ تۆمار کراوە داوای قەرەبوو دەکەن، بەڵام بە ووتەی شیکەروانی تەکنەلۆژیا بێت ئەو سکاڵاکارانە هیچیان دەست ناکەوێت لە تۆمارکردنی داواکەیان لەبەر ئەوەی پێشتریش چەندین کەس سکاڵایان لەسەر کۆمپانیاکانی دروست کردنی ئۆتۆمبێل کردبوو داوای قەرەبوویان دەکرد کەچی هیچیان دەست نەکەوت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.