پاش ئەوەی کۆمپانیای فەیسبووک نوێترین ئەپی ئاشکراکرد کە تایبەت بوو بە منداڵانی تەمەن ۱۳ ساڵ ، ئەمرۆ کۆمپانیای فەیسبووک ئاشکرایکرد کە ئەپی مسێنجەری منداڵان دەخاتە کۆگای پلەی ستۆرەوە ، ئەمە لە کاتێکدایە کە مانگی کانوونی يەکەمی ساڵی رابردوو فەيسبووک مسێنجەری منداڵانی خستە بواری جێبەجێکردنەوەو سەرەتا بۆ ویلایەتە يەکگرتووەکانی ئەمريکای کارا کرد.

سوودی ئەم ئەپە چییە؟
مسێنجەری منداڵان کە تایبەتە بە منداڵانی ژێر تەمەن ١٣ ساڵ، کە دەتوانرێت بەبێ فەیسبووک بەکاربهێنرێت و منداڵەکە ببەستێتەوە بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی دیاریکراوەوە کە جیاوازە لە مسێنجەری گشتییەکە.

ئامانج لە دروستکردنی مسێنجەری منداڵان چییە؟
ئامانج لە دروستکردنی ئەم ئەپە بۆ ئەوە بوو رێژەيەکی زۆری منداڵان ئەپی مسێنجەریان فەیسبووکیان بەکاردەهێنا و پاشان لەلایەن کەسوکاریانەوە سکاڵای ئەوەيان دەکرد کە منداڵەکانيان تووشی هەندێ دۆخی نەگونجاو دەبن هەربۆیە فەيسبووک ئەو ئەپە تایبەتەی بۆ منداڵان کاراکرد.

*ئەپی مسێنجەری منداڵان دابگرە

لینک “Messenger Kids

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.