بەرێوەبەری جێبەجێكاری یوتوب”ڕێد” رایگەیاند، خزمەتگوزاری “یوتیوب رێد” دەگێنێتە 100 وڵاتی جیهانی جیاواز.
سۆزان وۆيچيتسكى لە کۆنگرەی كالیفۆرنیای ئەمریكا رایگەیاند كە یوتوبی “رێد”ــی بەم نزیكانە دەگەیەنرێت بەو وڵاتانە، بەبێ ئەوەی ناو و وادەی تەواوی گەیاندنی خزمەتگوزارییەكە ئاشكرابكات.
خزمەتگوزاریەکە بۆ تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب ، وە تایبەت بەبواری مۆسیقاو سینەما، كە رێگری دەكات لەكۆپیكردنی بەرهەمە هونەریو سینەماییەكان، بەبێ گەڕانەوە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی یاسایی.
ئاماژە بەوەش کراوە ئەم خزمەتگوزاریە نوێیە رێگری دەكات، لەدانانی هەر ریكلام لەسەر بەهەمە هونەریو سینەماییەكان، وە بۆ دانانی هەر ریكلامێك دەبێت مۆڵەت لەخاوەنی بەرهەمەكە وەربگیرێت.