سڵاوتان لێبێت خۆشه‌ویستان،
باسێك له‌سه‌ر بۆچی هاردی كۆمپیوته‌ره‌كانمان زوو پڕ ده‌بێته‌وه؟‌

داتاكانی كۆمپیوته‌ر له‌سه‌ر هارددێسك هه‌ڵده‌گیردرێن ،زۆرجار كه‌ فایلی زۆر یان قه‌باره‌ی زۆر ده‌كه‌ینه‌ هاردده‌كانمانه‌وه‌، ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ داگیری ده‌كات زیاتره‌ له‌ قه‌باره‌ی فایله‌كه‌ ،بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر فایلێك قه‌باره‌كه‌ی 10گێابایت بێت بیكه‌ینه‌ یه‌كێك له‌ درایڤه‌كان وه‌كو (C,D,E) .

ئه‌وا زیاتر له‌10 گێگابایت له‌ هارده‌كه‌ دروست ده‌بێت!

به‌ كورتی، هۆكار چیه‌ كه‌ هارده‌كانمان زوو پڕ ده‌بنه‌وه‌؟

كاتێك كه‌ فایلێك كۆپی ده‌كه‌یت یان ده‌یگوازیته‌وه‌ بۆ یه‌كێك له‌ هارده‌كانت یاخود كاتێك كه‌ فایلێك ده‌سڕیته‌وه‌، ئه‌وا ئۆتۆماتیكی نوسخه‌یه‌ك له‌و فایله‌ به‌شێوه‌ی داتای نوسراو كۆپی ده‌بێت بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبكه‌یت،
ئه‌م كاره‌ش بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكه‌ وه‌كو  ڕیكه‌ڤه‌ری ئه‌و شتانه‌ …هتد.

– ئایا سڕینه‌وه‌ی ئه‌م فایله‌ هیچ زیانێكی هه‌یه‌؟
بێگومان نه‌خێر، ده‌توانین بیانسڕینه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی هه‌بێت.

– ئایا ئه‌م نوسخه‌یه‌ی كه‌ ئۆتۆماتیكی كۆپی ده‌بێت ده‌چێته‌ كوێ؟

ده‌چێته‌ ئه‌و درایڤه‌ی(هارده‌ی) كه‌ فایله‌كه‌ی بؤ ده‌گوازینه‌وه‌
به‌ڵام ئه‌م فایله‌ شاردراوه‌ته‌وه‌و نابینرێت.

– ئه‌ی چی بكه‌ین؟
به‌كار بهێنین.Win Rarهیچ كێشه‌ نیه‌، ده‌توانین

وین رار دابه‌زێنه‌ و ده‌توانین كاره‌كانمان له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ بكه‌ین.

کلیک بکە بۆ دابەزاندنی وین راڕ لە ماڵپەری سەرەکی

1

ئێستا وین رار بكه‌وه‌ ،به‌ ئاره‌زووی خۆت برۆ بۆ هاردێك ،فایلێك ده‌بینین به‌ ناوی ” $RECYCLE.BIN ”

2

ئه‌وه‌ ئه‌م فایله‌یه‌ كه‌ باسمان كرد ،په‌نجه‌ بنێ به‌ Delete له‌سه‌ر كیبۆرد و بیسره‌وه ،هه‌مان شت دوباره‌ بكه‌وه‌ له‌ هارده‌كانی تریش ،

3

به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌و فایلانه‌ ده‌سڕینه‌وه‌ كه‌ ئۆتۆماتیكی دروست ده‌بن ومه‌ودایه‌كی زۆر داگیر ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی سودێكی ئه‌وتۆیان هه‌بێت .

وه‌ هه‌روه‌ها ده‌توانین به‌ چه‌ند ڕێگایه‌كی تریش فایلی زیاد و بێ كه‌ڵك بسڕینه‌وه‌،

Run بكه‌وه‌ بەم شێوەیە  Windows + R

4

هه‌ر جارێك ئه‌م ناوانه‌ بنوسه‌ و پاشان ئینته‌ر بكه‌
temp
%TEMP%

5

ئه‌م فۆڵده‌ره‌ی كه‌ ده‌بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی ناوی هه‌مووی بسڕه‌وه‌

6

ئه‌وه‌ی نه‌سردراوه‌ تۆ سكیپی بكه‌.

به‌هیوام سودتان له‌م زانسته‌ بچكۆلانه‌یه‌ وه‌رگرتبێت.

ئامادەکردنی : ئاری اسماعیل

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.