ئینتەرنێت لەگەڵ ئەوەی  سوودی زۆرە بۆ بەکارھێنەرانی بەڵام مەترسیشی هەیە، بەپێی هەندێک سەرچاوەی هەواڵ گووگڵ و تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک کاریگەری نەرێنی دەخانە سەر تەندروستی کۆمەڵگا و مافەکانی تاکەکەس پێشل دەکەن .

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری “theguardian“، ئاماژە بەوە دەکات فەیس بووک و گووگڵ مرۆڤ توشی ئاڵوودەبوون دەکەن و زیانی گەورە دەگەیەنن بە بەکارھێنەرانیان .

لە سەرچاوەکە ئەوەی وتراوە کە بەکارهێنانی فەیس بووک  و  گووگڵ  بەهەمان شێوەی ماددە هۆشبەرەکان مرۆڤ توشی ئالوودە بوون دەکەن، ھەر بۆیە بەشێک لە جاڵاکوانانی تەکنەلۆژی داوا دەکەن هەنگاو بندرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنیان.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردوە کە تەکنیکی ڕازیکردنی بواری قومارکردن لەگەڵ بواری تەکنەلۆژیا بە مەبەستی کارە ڕێکلامییەکان و بۆ بەدەست هێنانی دەستەکەوتی گەورە بەکارهێندراون .

هەواڵەکە  ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە کە ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگا دەبێت و کاریگەری نەرێنی دەخاتە سەر بواری ئازادیەکانی کۆمەڵگادا.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.