هیچ گوومانی تێدانیە کە کۆمپانیای گووگڵ توشی کێشەیەکی زۆر گەورە بۆتەوە لەگەڵ کۆگای ئەپڵیکەیشنەکان لە گووگڵ پلەی (Google Play).

لەبەر ئەوەی دەتواندرێت بە دزیەوە زۆر بە ئاسانی بەرنامەکانی ئەندرۆید لە کۆگای Google Play دابنێیت. لە دواین جاریشدا دانانی بەرنامەی وەتسئاپی ساختە بوو کە زیاتر لە یەک ملیۆن جار دابەزێندرا بوو پێش ئەوەی گووگڵ بیسیڕێتەوە..

یەکێک لە بەرنامە ساختەکان بەناوی (BankBot) بوو، لەم ساڵدا سێ جار بۆ کۆگای گوگڵ پلەی زیادکرا, یەکەم جار لە مانگی چوار بوو، بەڵام بە خێرایی لەلایان گوگڵ سڕایەوە، لە مانگی نۆی ئەمساڵ بە دزیەوە دووبارە لە کۆگای گوگڵ پلەی داندرایەوە دوبارە لەلایان گوگڵ سڕایەوە، بۆ سێیەمین جار پاش ئەوەی هەموو بەربەستە ئەمنیەکانی بڕی و لە کۆگای گوگڵ داندرایەوە..!

کاری ئەو بەرنامە ساختەیە BankBot دزینی بەڵگەنامەی باوەڕپێکراوی بەکاڕهێنەر بوو، دوای ئەوەی فایلێکی ساختەی بۆ دەناردی داوای ئەوەی لێدەکردی کە زانیاریە تایبەت بە خۆت لە سایتی بانک پڕبکەیتەوە کە مەبەست لێی دزینی حیسابی بانکیت بوو. ئەو بەرنامەیە پێشتر لەلایان ئەپڵیکەشنی Cryptocurrency دۆزرایەوە کە پارەیەکی دیجیتاڵیە وەکو بیتکوین. پاش دۆزینەوەی دووبارە گوگڵ سڕیەوە.

ئەوەی مایەی خۆشحاڵی بوو تەنها 100 کەس ئەو بەرنامەیان دابەزاندبوو، ئەوەش ڕێژەیەکی یەکجار کەمە..

وەرگێڕانی: Razwan_Khoshnaw

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.