سڵاوتان لێبێ هاورێیان له‌م وانه‌یه‌ا باس له چۆنیه‌تی داخستنی ئنستاگرام ده‌كه‌ین بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و هه‌ركاتێك وویستمان بیكه‌ینه‌وه به ئاره‌زووی خۆمان.
1- سه‌ره‌تا ئینستاگرامه‌كه‌ت له google یان له safari یان هه‌ر براوسه‌رێكی تر بكه‌وه ،به‌ڵام له ئه‌پی ئینستاگرام ئه‌م كرداره ئه‌نجام نادرێ.
2-دواتر برۆ ناو پرۆفایله‌كه‌ت ، دواتر كلیك له‌سه‌ر Edit Profile بكه
3-پاشان له خواره‌وه نوسینێك هه‌یه نووسراوه (Temporarily disable my account) كلیك بكه
4- دواتر دوو خانه‌ت پێ ئه‌دا له خانه‌ی یه‌كه‌م just need a break هه‌ڵبژێره
له خانه‌ی دووه‌میش پاسوێرده‌ه‌كه‌ت بنووسه
5-پاشان كلێك له‌سه‌ر (Temporarily disable my account) و ته‌واو ئه‌كاونته‌كه‌ت داخرا بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌كی كاتی كه خۆت مه‌به‌سته ، دواتر ئه‌توانی هه‌ركاتێك بته‌وێ بیكه‌یته‌وه.
تێبینی:ئه‌گه‌ر بمانه‌وه‌ێ ئه‌كاونته‌كانمان دابخه‌ین له هه‌موو كاتێك ناتوانین دایبخه‌ین و بیكه‌ینه‌وه، بۆ نموونه له هه‌فته‌یه‌كا یه‌كجار ئه‌توانین دایبخه‌ین و دووباره بیكه‌ینه‌وه، وه هه‌ر داخرانێك بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر ئه‌بێ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه واتا ئه‌بێ ئه‌و ماوه‌یه چاوه‌رێ بین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین جارێكی تر ئه‌كتیڤی بكه‌ینه‌وه یاخود بیكه‌ینه‌وه.