كۆمه‌ڵێك قوتابی زانكۆى سلێمانى پڕۆژه‌ى ده‌رچونیان بریتیه‌ له‌ یەکەمین ئەپڵیکەیشنی کوردی بۆ گۆڕینی دیناری عێراقی بۆ چەند دراوێکی تر بە شێوەی ئۆنڵاین بۆ سیستەمی ئەندرۆید .

چیا داودى ، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌په‌رپێده‌رانى ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ ده‌ڵێت ، ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌مان به‌ هاواكرى دوو قوتابى تر به‌ ناوه‌كانى بروا و زیدا بۆ توێژینه‌وه‌ى  دوا قۆناغی زانکۆ کردمان، کە ئەمە تەنها تاقیکردنەوەی یەکەمی بوو .

چیا ده‌ڵێت |لە ئێستایا شتێکی سادەیە انشاللە لە داهاتوە زیاتر بەرەو پێشی ئەبەین .

ده‌رباره‌ى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ ، ئه‌و په‌ره‌پێده‌ره‌ ده‌ڵێت :ئەم ئەپە وەکو یەکەم ئەپی کوردییە کە بۆ گۆڕینی پارە لە دیناری عێراقیە وە بۆ چەند نرخێکی تر کە بەشێوەی راستەوخۆ ئەیکات ئەوەی لەسەر بەکارهێنەرە تەنها ئەو برە پارەییەی کە هەیەتی بینوسێت و دواتر ئەو جۆری دراوەی کە ئەیەوێ بۆی بگۆڕێ هەڵیبژێرێ دواتر راستەخۆ نرخەکەی بۆ ئەگۆڕێ هەرچەندە .

ده‌رباره‌ى پرۆژه‌ى داهاتوویان ده‌ڵێت ،ئێمە نیازمان وابوو کە ئەم ئەپە گۆڕینی تەواوبێ لە نێوان هەموو نرخەکانا بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک بۆ ئێستا نەمان توانی و  انشاللە لە داهاتوودا کاری لە سەر ئەکەین و بە کۆمەڵێ ئەپدەیتی تازەوە ئەیخەینەوەرو ئێستا تەنها تاقیکردنەوەیەکە..

چۆنێتی بەکارهێنانی زۆر ئاسانە بەرنامەکە بکەوە دواتر لە پەرەی یەکەم هەموو نرخەکانت بەرامبەر دیناری عێراقی پیشان ئەدا دواتر کلیک لە بۆ گۆڕین بکە بۆ پەرەی دووەم لەوێ لە بەذی سەرەوە بەڕی پارەکەت بنوسە دواتر کلئک لە گۆڕین بکە دواتر ئەو جۆرە دراوە هەڵبژێرە کە ئەتەوێبۆی بگۆڕی …

تێبینی:پرۆگرامەکە بۆ ئیشکردنی پێویستی بە ئینتەرنێت هەیە واتا ئەبێ کۆنێکتی ئینتەرنێت بی

لێره‌ كلیك بكه‌ بۆ دابه‌زاندنى ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌

 

22 21

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.